سەرۆكی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت ، لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا بە ڕێزەوە لە مسوڵمانانی كۆمەڵگەی ناوچە جیاجیاكانی وڵاتمان دەڕوانین ، كە هەر لەسەرەتای دامەزراندنمانەوە بەشێك بوون لە چیرۆكی ژیان لە ئەمریكا.
جۆو بایدن، سەرۆكی ئەمریكالە پەیامێكدا ڕایگەیاندووە، كە نەوە دوای نەوە و هەر لەبوارەكانی زانست و تەكنەلۆجیاوە بیگرە تا دەگاتە بواری هونەری و ئەكادیمی و یاسا و پزیشكی و بزنس و بەڕێوەبردنی حكومەتدا، مسوڵمانانی ئەمریكی بەردەوامن لە بەهێزكردنی نەخشەی هەمەڕەنگی وڵاتمان.
ڕاشیگەیاندووە، بۆیە ئەمڕۆ با هەمووان لە كەلتور و ئایینە جیاوازەكان پێكەوە یەكبگرین بۆ نوێكردنەوەی پابەندی خۆمان بە دروستكردنی وڵاتێكی یەكسانتر و دادپەروەرتر و خاوەنی گیانێكی باڵاتری یەكترقبوڵكردن و میهرەبانتر.