سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ماوەی ١٥ رۆژ مۆڵەت بۆخۆی دەکات و دەسەڵاتەكانی رادەستی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان دەكات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد حەلبوسی فەرمانێكی پەرلەمانی دەركردووەو تێیدا مۆڵەتی ١٥رۆژی بەخۆی داوە، كە لەرۆژی ٣-٤-،٢٠٢٣ دەستپێدەکات و تەواوی دەسەڵاتەکانی خۆشی داوە بە موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنەکان و کاروبارەکانی پەرلەمان.
حەلبوسی لە نووسراوەکەیدا هیج ئاماژەیەکی بە هۆکاری وەرگرتنی مۆڵەتەکەی نەکردووە.