ڕووسیا لە كۆنترۆڵكردنی تەواوەتی شارێكی ئۆكراینا نزیكدەبێتەوە



شاری بەخموت تا ئێستاش چەقی شەڕی توندی نێوان ڕووسیا و ئۆكراینایە، بەتایبەت كە ڕووسیا كۆنترۆڵكردنی شارەكەی كردۆتە ستراتیژيی بۆ سەپاندنی هەژموونی خۆی بەسەر تەواوی ناوچەی دۆنباس.


ڤیتالی خوتسنكۆ سەرۆكی ناوچەی دۆنێتسكی سەر بە ڕووسیا، ڕایگەیاند:”گەمارۆدانی تەواوی شارە ستراتیژییەكە زۆر نزیكە، هێزەكانی ڕوسیا تا ڕادەیەكی زۆر لە ناوچەكەدا پێشڕەوی دەكەن”.

ئەم ڕاگەیاندنە لە كاتێكدایە كە ئۆكراینا دان بە پێشڕەوییەكەی ڕووسیادا دەنێت، بەو پێیەی كیێڤ ڕایگەیاندووە كە هێزەكانی ڕووسیا هەندێك دەستكەوتیان لە ناوخۆی بەخموت لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەدا بەدەستهێناوە، بەڵام لەبەرامبەر ئەو دەستكەوتانەدا مۆسكۆ باجێكی زۆری داوە، لە هەمان كاتدا ئاماژە بە ئەگەری دەستپێكردنی هێرشی پێچەوانە دەكرێت.

ئەم پەرەسەندنانە لە نێوەندی شەڕوپێكدانێكی توندە لە باخموت، ئەو شارە بچوكەی كەوتۆتە خۆرهەڵاتی ئۆكراینا كە چەند مانگێكە ڕووسیا دەیەوێت كۆنترۆڵی بكات.

نوێژی ئافرەت لە مزگەوتدا دروستە؟
پێشت نوێژی ئافرەت لە مزگەوتدا دروستە؟
ئارسناڵ هەوڵ دەدات گەوهەرەكەی دانیمارك دەستەبەربكات
دواتر ئارسناڵ هەوڵ دەدات گەوهەرەكەی دانیمارك دەستەبەربكات
ەیوەندیدار