دوای ئەوەی هەرێمی كوردستان پێشوەختە بڕی شەش ملیار دۆلاری لە ژمارەیەك كۆمپانیا وەرگرتووە بۆ ئەوەی لە بەرامبەردا نەوتی خاویان پێ بدات، بەڵام ئێستا هەناردەی نەوت وەستاوە، بۆیە پێویستە بایی شەش ملیار دۆلار نەوت بداتەوە ئەو كۆمپانیایانە.
ئاژانسی رویتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەكی بازرگانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی 3ی 2023 رایگەیاندووە، راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان مانای ئەوەیە كە هەرێمی كوردستان ناتوانێت بە دابینكردنی نەوتی خاو قەرزەكانی بداتەوە، كە شەش ملیار دۆلارە پلانی جێگرەوە بۆ دانەوەی قەرزەكان دانەنراوە.
ئاژانسی رویتەرز ئاشكراشیكردووە، كە هەریەكە لە كۆمپانیاكانی “ڤیتۆلی بازرگانی جیهانی و پێتراكۆ” بەشێكن لە كۆمپانیاكان ، كە نزیكەی 750-800 ملیۆن دۆلاریان پێشوەختە داوەتە هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی لە بەرامبەردا نەوتی خاویان پێ بدات.