نرخی دۆلار زیاتر دابەزی



لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكانی دراودا ئەمڕۆ نرخی دۆلار زۆر دابەزی، بەجۆرێك نرخی 100 دۆلار بە 151 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

شارەزایانی ئابووری باس لە ئەوە دەكەن كە یەكێك لە هۆكارەكانی هەرزانبوونی نرخی دۆلار خستنەڕووی ڕێژەیەكی زۆری دۆلارە لە لایەن بانكی ناوەندییەوە بەو پێیەی ئەمڕۆ ئەو بانكە بڕی 238 ملیۆن و 779 هەزار دۆلاری خستەبازاڕەوە، كە لەو بڕە ٤٩ ملیۆن دۆلاری بەكاش و ١٨٩ ملیۆن دۆلاری بە حەواڵەیە.

ئەمڕۆ محەمەد یونس، جێگری بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی وەبەرهێنان لە بانكی ناوەندی عێراق بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق رایگەیاندووە، بانكی ناوەندی چوار رێكاری بۆ بەهێزكردنی بەهای دیناری عێراقی گرتووەتە بەر.

ئاماژەی بەئەوەشكردووە، لە ئەنجامی ئەو رێوشوێنانە زۆرینەی داواكارییەكانی بازاڕی عێراقی بەدیهاتووە، نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دەستی بە دابەزینی بەردەوام كردووە.

هەنگاوەكانی بانكی ناوەندی بریتین لە، “پاڵپشتیكردنی بەرهەمی ناوخۆیی، كەمكردنەوەی هاوردەكردن، كۆنترۆڵی بازاڕەكان، كۆنترۆڵی دەروازە سنوورییەكان”.

ئەو هەنگاوانەی بانكی ناوەندی بوونەهۆی بەرزكردنەوەی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی و ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار گەیشتە 151 هەزار و 500 دینار ئەوەش دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا ئەو نرخە هەتاكو نزیكەی 180 دینار بەرزبووەوە.

 

 

ساڵوەگەڕی لەسێدارەدانی پێشەوا قازی محەمەدە
پێت ساڵوەگەڕی لەسێدارەدانی پێشەوا قازی محەمەدە
محەمەدی حاجی مەحموود: نەیارانی كورد سەركەوتوو نابن
دوات محەمەدی حاجی مەحموود: نەیارانی كورد سەركەوتوو نابن
پەیوەنیدر