بەفر و سەرماكە دەستپێدەكات



بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند “ئەمڕۆ پێنج شەممە 30– 03 – 2023 ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە هەندێك كات هەوری تەواو دەبێت ‌و لەگەڵ بارینی كەمێك باران لە سنووری پارێزگای دهۆك و ناوچە شاخاوییەكانی، لە هەندێك ناوچە بە تایبەت ناوچەكانی باشووری هەرێم ئەگەری بوونی تۆزێكی سووك هەیە ‌و لەدرەنگانی شەو كاریگەری بارستەهەوایەكی سارد ڕوو لەناوچەكەمان دەكات ‌و پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە”.

ڕاشیگەیاند “سبەی هەینی 31– 03 – 2023 ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ باران بارینی پچڕ پچڕ لە زۆربەی ناوچەكان هەندێك كات هەورە تریشقە و لێزمە باران دەبێت”.

دەشڵێت “ڕێژەی دابارین لە سنووری پارێزگای سلێمانی و دهۆك زیاتر دەبێت، لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان و شاخە بەرزەكان” .

پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە بە نزیكەی (4-6) پلە بەراوورد بە تۆمارەكانی ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 13 پلەی سیلیزی
دهۆك : 11 پلەی سیلیزی
كەركوك : 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 12 پلەی سیلیزی
سۆران : 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 21 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی / 30- 03 – 2023

گۆشتی سوور ئاگر دەكاتەوە
پێت گۆشتی سوور ئاگر دەكاتەوە
وادەی هێرشی گەورەی ئۆكراین دەستنیشانكرا
دوات وادەی هێرشی گەورەی ئۆكراین دەستنیشانكرا
پەیوەنیدر