شاعیرێكی كورد قورئان وەردەگێڕێت بۆ سەر شێوەزاری هەورامی



نووسەر و شاعیر جەمال بیدار باس لەوە دەکات، کە زاراوەی ئاڵۆزی کوردیی هەورامانی “لەناوناچێت” وەک ئەوەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان پێشبینیان کردووە، چونکە سەرکەوتوو بووە لە بەستنەوەی بە قورئانی پیرۆز، کاتێک ساڵانێک لەمەوبەر وەرگێڕان و تەفسیری بۆ وتەكانی خودا كردووە بۆ سەر ئەم زمانە و بۆ یەکەمجار چاپی کرد.

نووسەر و شاعیری کورد جەمال حەبیب فەرەج ناسراو بە “جەمال بیدار” گرنگییەکی زۆر بە زمان و زاراوەی کوردی دەدات و ١١ ساڵ لەمەوبەر قورئانی بە شێوەزاری هەورامی لێکداوەتەوە.

جەمال بێدار وتویەتی، “٥٥ ساڵە لە بوارەکانی شیعر و ڕۆمان و وەرگێڕاندا خەریکی نووسینم و ٩ بەرهەمی شیعری و ٧٠ بەرهەمی ئەدەبی و وەرگێڕدراوم چاپ کردووە و دەستم کرد بە گرنگیدانی زیاتر بە شێوەزاری هەورامی، دوای ئەوەی یونسکۆ لیستی ئەو زمانانەی ڕاگەیاند، كە مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە و لەناویشیاندا هەورامی”.

وتیشی، “لە ساڵی ٢٠١٢دا بەماوەی دوو مانگ و نیو توانیم تەواوی قورئانەکە وەربگێڕم بۆ سەر شێوەزاری هەورامی، ساڵێکی دیکەی پێچوو بۆ دیزاینکردن و ڕێکخستنی”.

ئاشكراشی كرد، قورئانی پیرۆزم هەڵبژارد، چونکە پەیامێکی خودایە و هەرگیز ناسڕێتەوە، بۆیە هەوڵمدا بیبەستمەوە بە شێوەزاری هەورامی بۆ ئەوەی مەترسی لەناوچوونی نەمێنێت، من یەکەم کەسم لە مێژوودا کە وەرگێڕان و لێکدانەوەم هەیە بۆ قورئان بۆ زاراوەی هەورامی.

ئەو شاعیرە دەشڵێت: “1000 دانەی تەفسیركراو لە ساڵی 2015 لە تاران چاپ کراوە و لە ئێران و عێراق بڵاوكراوەتەوە و کرێی چاپکردنەکەش لەلایەن خێرخواز حاجی عابد هەورامی سپۆنسەر کراوە”.

گرنگترین سوودە تەندروستیەكانی گیا بەهارییە كوردەوارییەكان كامانەن؟
پێت گرنگترین سوودە تەندروستیەكانی گیا بەهارییە كوردەوارییەكان كامانەن؟
یاسین مەحمود؛ جگە لە سەر فیترە كۆی زەكاتی ئەمساڵ دەگاتە نزیكەی 750 ملیۆن دۆلار
دوات یاسین مەحمود؛ جگە لە سەر فیترە كۆی زەكاتی ئەمساڵ دەگاتە نزیكەی 750 ملیۆن دۆلار
پەیوەنیدر