واسق سەلامی كەشناسی عیراقی پێشبینی دەكات لەماوەی 72 كاتژمێری داهاتوو دوو شەپۆلی خۆڵبارین ڕوو لە وڵات بكەن و ناوچەیەكی بەرفراوان بگرنەوە.
ئەمڕۆ چوار شەممە سەلامی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “لەماوەی (72) كاتژمێری داهاتوودا دوو شەپۆلی خۆڵبارین وڵات دەگرنەوە، یەكەمیان دەستیپێكردووە لەڕێی خۆڵبارینێكی مامناوەند كە لە باكووری ڕوتبە و ناوەڕاستی سوریا و باشووری خۆرئاوای موسڵەوە هەڵیكردووە”.
بە وتەی ئەو كەشناسە:”شەپۆلی دووەم لە ڕۆژی هەینی داهاتوو دەبێت كە شەپۆلێكی چڕ دەبێت و ڕووبەرێكی فراوانی ناوچەكانی ناوەڕاست و فوراتی ناوەند و بەشێك لە باكوور و باشووری وڵات دەگرێتەوە”.