لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، بەهۆی پابەندنەبوون بەمەرج و رێنماییەكانی كاركردن كافتریای فۆڕئێكس و نانەواخانەی بێدارانی كانی با، لەگەڕەكی كانی با داخران .
لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لەهەڵمەتی ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی 3ی 2023 بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنە گشتییەكانی گەڕەكی كانی با، دەركەوتووە، كە كافتریای فۆڕئێكس و نانەواخانەی بێدارانی كانی با پابەندی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن بەگشتی و تەندروستی بەتایبەتی نابن.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی كافتریای فۆڕئێكس و نانەواخانەی بێدارانی كانی با دادەخرێن و خاوەنەكانیشیان رووبەڕووی رێكاری یاسایی دەكرێنەوە.