داهاتی ئەمڕۆی سنووری سلێمانی نزیكەی 3.5 ملیار دینار بووە



داهاتی ناوخۆی ئەمڕۆی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە بە ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕینەوە، كە بە داهاتی “نانەوتی” دادەنرێت، نزیكەی 3.5 ملیار دینار بووە.

ماڵپەڕی (شەفافیەت) داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە بۆ ئەمڕۆ دوو شەممە 29ی 3ی 2023 بڵاوكردەوە، كە بریتیی بووە لە 3 ملیار و 306 ملیۆن و 189 هەزار دینار.

ماڵپەڕەكە ڕوونی كردۆتەوە، داهاتی گەنجینەی 2 بریتی بووە لە 2 ملیار دینار و لە گەنجینەی یەك بڕی 281 ملیۆن دینار و لە گەنجینەی ڕاپەڕین 45 ملیۆن دینار و لە گەنجینەی گەرمیان بڕی 41 ملیۆن دینار و لە گەنجینەی هەڵەبجە بڕی 1 ملیۆن دینار و لە گەنجینەی چەمچەماڵ بڕی 540 هەزار دینار.

 

زیاتر لە 205 ملیۆن دۆلار خرایەبازاڕە و نرخی دراوەكەش دابەزی
پێت زیاتر لە 205 ملیۆن دۆلار خرایەبازاڕە و نرخی دراوەكەش دابەزی
پارەی كارەبای مۆلیدە دیاری دەكرێت
دوات پارەی كارەبای مۆلیدە دیاری دەكرێت
پەیوەنیدر