بڕیارێك بۆ زانكۆ حكومییەكانی هەرێم دەرچوو



وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم بڕیارێك دەربارەەی خوێندنی باڵا لە زانكۆ حكومییەكان دەردەكات و ئاشكرای دەكات، كە پڕۆسەی خوێندن لە مانگی 9 دەستپێدەكات.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم لە بڕیارێكدا بۆ زانكۆ حكومییەكان، كە بە واژۆی د. ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا دەرچووە، ئاماژەی بەوەكردووە، سەبارەت بە ماوەی پێشکەشکردن، ئەنجامدانی پڕۆسەی تاقیکردنەوە، دەستپێکردنی پرۆسەی خوێندنی باڵا/ دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان پەیڕەوی چەند خاڵێك بكەن.

وەك لە بڕیارەكەدا هاتووە، ماوەی پێشکەش کردن لە (2023/4/2) تاكو (2023/5/18) دەبێت و تاقیکردنەوەی توانستی زانستی (2023/5/29) كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ لە سەرجەم زانکۆکانی کوردستان.

جەختیشی كردۆتەوە، دەستپێکردنی پڕۆسەی خوێندن لە مانگی (9)ی 2023 دەستپێدەكات.

وەزارەتی پەروەردە لە بارەی تەرخانكردنی دوو وانە بۆ ناوەندەكانی خوێندن ڕوونكردنەوە دەدات
پێت وەزارەتی پەروەردە لە بارەی تەرخانكردنی دوو وانە بۆ ناوەندەكانی خوێندن ڕوونكردنەوە دەدات
مێسی بەربەستی 100 گۆڵی تێپەڕاند
دوات مێسی بەربەستی 100 گۆڵی تێپەڕاند
پەیوەنیدر