لیۆنێل مێسی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، توانی بە سەركەوتنی هەڵبژاردەكەی لە بەرامبەر هەڵبژاردەی كوراساوۆ، بەربەستی 100 گۆڵ تێبپەڕێنێت.
لە یارییەكەدا ئەرجەنتین بە ئەنجامی 7-0 لە كوراساوۆی بردەوە و سێ لەو گۆڵانەش لە خولەكەكانی 20، 33، 37 لەلایەن لیۆنێل مێسییەوە تۆمار كران، چوار گۆڵەكەی تر لەلایەن نیكۆلاس گۆنزالێز لە خولەكی 23، ئێنزۆ فێرناندێز لە خولەكی 35، ئانخیل دی ماریا لە خولەكی 78 و گۆنزالۆ مۆنتیێل لە خولەكی 87دا تۆمار كران.
دوای ئەم یارییە ژمارەی ئەو گۆڵانەی مێسی بەدرێسی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینەوە تۆماری كردوون گەیشتە 102 گۆڵ و لە دوای هەریەكە لە كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی خاوەن 122 گۆڵ و عەلی دایی ئێرانی خاوەنی 109 گۆڵ، بووە سێیەم یاریزانی جیهان كە بەربەستی 100 گۆڵی بە درێسی هەڵبژاردەكەیەوە تێپەڕاندبێت، یەكەم یاریزانیشە كە لە پاڵ تێپەڕاندنی ئەو بەربەستەدا، توانیبێتی جامی جیهانی بۆ هەڵبژاردەكەی دەستەبەربكات.