وەزیری وزەی توركیا رایگەیاند ”سزایەك نییە تاك لایەنە بێت. لە كۆی پێنج بابەت كە لەلایەن عێراقەوە بانگەشەی بۆ دەكرێت چواریان رەتكراوەتەوە. یەكێكیان پەسەند كراوە. ئێمەش بانگەشە و داخوازیمان هەبوو. لە كۆی شەش داواكاریمان پێنجیان پەسەند كراون و یەكێكیان رەت كراوەتەوە”.
وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەكانی توركیا، فاتیح دۆنمەز سەبارەت بەو زانیارییانەی باس لەوە دەكەن لە دۆسیەی نێوان توركیا و عێراق لە ناوەندی ناوبژیوانی ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتی پاریس (توركیا بەبڕی ١،٤ ملیار دۆلار سزا دراوە) رایگەیاند: ”سزایەك بەو ژمارەیە جێگەی باس نییە. راپۆرتێكی گەورەی گشتگیر هەیە و هەندێك سزای پەیوەست بەوە جێگەی باسە. سزایەك نییە تاك لایەنە بێت”.
فاتیح دۆنمەز بەرلە كۆبوونەوەی فراكسیۆنی ئاك پارتی، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە و رایگەیاند “لە كۆی پێنج بابەت كە لەلایەن عێراقەوە بانگەشەی بۆ دەكرێت چواریان رەتكراونەتەوە. یەكێكیان پەسەند كراوە. ئێمەش بانگەشە و داخوازیمان هەبوو. لە كۆی شەش داواكاریمان پێنجیان پەسەند كراون و یەكێكیان رەت كراوەتەوە”.
دەشڵێت “ئەو سزایەی بە پشت بەستن بەوە دراوە، ئێستا لەلایەن هاوڕێیانمان و یاساناسانەوە هەڵسەنگاندنی بۆ دەكرێت. لەگەڵ حكوومەتی عێراقدا رێككەوتنێكمان هەیە كە لە جێبەجێكردندایە. پێمان وایە بەپێی ئەو رێككەوتنە و ئەم راپۆرتەی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتیی خستوویەتەڕوو دەورێكی بنیاتنەر دەبینین. كات ئەمە دەردەخات”.
وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەكانی توركیا، فاتیح دۆنمەز هەروەها باسی لەوە كرد كە سزایەكی لەو شێوەیە جێگەی باس نییە كە توركیا بەبڕی ١،٤ ملیار دۆلار سزا درابێت.