ئەمڕۆ دوو وەزارەتی دیكە مووچەی مانگی دوو وەردەگرن.
بە پێی خشتەی مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەگەڵ شارەوانی و گەشتوگوزار مووچەی مانگی رابردوو وەردەگرن.
هەر بەپێی خشتەكە سەرۆكایەتییەكانی هەرێمی كوردستان و خانەنشینی پێشمەرگە سبەینێ پێنج شەممە، مووچەكانیان وەردەگرن.
پێشتر وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بڕیاریدا كە هەموو 25 ی مانگێك مووچە دابەش بكات، بەڵام ئەوبڕیارە وەك خۆی جێبەجێ نەكراو دابەشكردنی مووچە هەموو مانگێك دوادەكەوێت و پرۆسەی دابەشكردنەكەشی نزیكەی 20 ڕۆژ دەخایەنێت.
ئێستاش ماوەی چەند ڕۆژێكە هەناردەی نەوتی هەرێم ڕاگیراوە، پێدەچێت بەو هۆیەوە گرفت بۆ مووچەی مانگی داهاتوو دروست ببێت بەو پێیەی حكومەتی هەرێم لە دابەشكردنی مووچەدا پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت.