قائیمقامیەتی سلێمانی رێکاری نوێ بۆ رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی سوور دەگرێتە بەر



قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لە مانگی نیساندا و لە پارێزگای سلێمانی ڕێگری لە ناردنە دەرەوەی ئاژەڵ بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق دەکرێت، وە کارئاسانی بۆ هاوردەکردنی ئاژەڵی زیندوو دەکرێت.

لە راگەیەندراوێکدا قائیمقامیەت بڵاویکردووەتەوە، بەمەبەستی رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت و بەروبومی ئاژەڵی، ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٨ی ئازار، لە دیوانی قائیمقامیەت، بە ئامادەبوونی لێپرسراوان و نوێنەرانی بەرێوەبەرایەتییەکانی ( چاودێری بازرگانی، ئاسایشی ئابوری، تەندروستی و ڤیتێرنەری، کشتوکاڵی سلێمانی)، بە سەرپەرشتی ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی، لیژنەی دیاریكردنی هاوسەنگی بەروبومی ئاژەڵی پارێزگای سلێمانی کۆبونەوەی مانگانەی خۆی ئەنجامدا.

لە کۆبونەوەکەدا، گفتوگۆ کرا لەسەر میکانیزمەکانی پاراستنی هاوسەنگی لەنێوان بەرهەمی ناوخۆیی و هاوردەكراودا، بە جۆرێک کە رێگری لە بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت و بەروبومی ئاژەڵی و پەلەوەری بکات، لەهەمانکاتیشدا و خواستی هاوڵاتیان و پێداویست بازار پربکاتەوە، هاوکات گرنگی زیاتریش بە بەرهەمی ناوخۆیی بدرێت، و لەو پێناوەشدا بریاردرا:

1. لە مانگی نیساندا و بە رەچاوکردنی لایەنی تەندروستی، کار ئاسانی بۆ هاوردەکردنی ئاژەڵی زیندوو بکرێت بەتایبەتی بەرخ.

2. لەپێناو پرکردنەوی خواستی هاووڵاتییان و رێگرییکردن لە بەرزبوونەوەی نرخ، رێگری لە ناردنە دەرەوەی ئاژەڵ بکرێت بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق.

3. دروستبوونی چەند لیژنەیەکی فەرعی لە قەزاو ناحیەکان کە بەدواداچوون بۆ کێڵگە پەلەوەرییەکان بکەن و لەژێر چاودێری بەرێوەبەرایەتی کشتوکاڵ لە پرۆژە و کێڵگە پەلەوەرییەکاندا جوجکە تێبکرێت و رێکخستنەوەیان بۆ بکرێت.

 

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی پشووی رۆژی شەممە بڕیاریدا
پێت وەزارەتی پەروەردە لەبارەی پشووی رۆژی شەممە بڕیاریدا
درۆنێک لە هەولێر کەوتە نێو ماڵێکەوە
دوات درۆنێک لە هەولێر کەوتە نێو ماڵێکەوە
پەیوەنیدر