ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له كۆمه‌ڵگه‌ی سێبیرانی شاری هه‌ولێر درۆنێک كه‌وته نێو حه‌وشه‌ی ماڵێكه‌وه و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان هیچ زیانێكی نه‌بووه.
ئێوارەی ئەمڕۆ سەعات ٥:٣٠ درۆنێکی هاوپەیمانان لە کۆمەڵگەی سێبیران لەنزیک هەولێر کەوتە خوارەوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، درۆنەکە هی هاوپەیمانان بووە و بەر ماڵێک کەوتووە، جگە لەزیانی ماددی زیانی گیانی نەبووە، هۆکاری کەوتنە خوارەوەی بە هۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە بووە..