یەكێتی تۆپی پێی ڕووسیا ڕەزامەندی لەسەر ئەنجامدانی یارییەكی دۆستانە لە بەغدا لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتمانی عیراق، دەردەبڕێت.
غانم عرێبی ئەندامی یەكێتی تۆپی پێی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “شاندی هەڵبژاردەی نیشتمانی كە لە ڕووسیا بوو لەپێناو ئەنجامدانی یارییە دۆستانەكە بەرامبەر هەڵبژاردەی وڵاتەكە، داوای ئەنجامدانی یارییەكی تری دۆستانەی كرد لەگەڵ هەڵبژاردەی ڕووسیا لە بەغدا”.
بە وتەی غانم عرێبی”یەكێتی تۆپی پێی ڕووسیا خواستی خۆی دەربڕی بۆ ئەنجامدانی یارییەكی دۆستانە نوێ لەگەڵ هەڵبژاردەی عیراق و پێشوازییان لە بیرۆكەكە كرد،لەئێستاشدا هەردوو هەردوو یەكێتی تۆپی پێی عیراق و ڕووسیا هەماهەنگی دەكەن بۆ دیاریكردنی وادەیەك بۆ یارییەكە”.
یەك شەممەی ڕابردوو، هەڵبژاردەی عیراق لە یارییەكی دۆستانەدا كە لە سان پترسبۆرگ سازكرا، بە ئەنجامی 0-2 بەرامبەر بە هەڵبژاردەی ڕووسیا دۆڕا.