تاقیكردنەوەكانی وەرزی دووەم دەستپێدەكات و خشتەكەی ڕاگەیەنرا



وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كاتی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی دووەمی دیاریكرد.

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم لە ساڵنامەی خوێندندا، كە وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، لە مانگی نیسان-دا تاقیكردنەوەكانی وەرزی دووەم و كۆتایی خوێندكاران دەستپێدەكات و سەرەتاش تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی دووەمی پۆلی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی ئەنجام دەدرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، كە لە 29ی نیسان تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان و تاقیكردنەوەی نیشتمانی 9ی بنەڕەتی ئەنجام دەدرێت.

هەر بەپێی خشتەكە، لە 23ی مایس (5) تاقیكردنەوەی خوولی دووەمی تاقیكردنەوەی پۆلە ناكۆتاكان و نیشتمانی 9ی بنەڕەتی بۆ خوولی دووەم ئەنجام دەدرێت.

سەبارەت بە پۆلی 12ی ئامادەیی ڕوونی كردۆتەوە، لە 3ی حوزەیران (6) تاقیكردنەوەی وزاری بۆ خوولی یەكەم ئەنجام دەدرێت و لە 6ی ئاب (8) بۆ خوولی دووەم ئەنجام دەدرێت.

ئەنجوومەنی وەزیران گشتاندن دەربارەی دەوامی فەرمانبەران دەردەكات
پێت ئەنجوومەنی وەزیران گشتاندن دەربارەی دەوامی فەرمانبەران دەردەكات
وادەی تاوتوێكردنی بودجە لەلایەن پەرلەمانەوە ئاشكرادەكرێت
دوات وادەی تاوتوێكردنی بودجە لەلایەن پەرلەمانەوە ئاشكرادەكرێت
پەیوەنیدر