پێشوازیكردنی یەپەگە لە فەڕەنسا توركیای تووڕەكرد



 

پێشوازیكردن لە یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە و یەكینەكانی پاراستنی ژن یەپەژە لە ئەنجومەنی پیرانی فەڕەنسا و خەڵاتكردنیان، توركیای توڕەكردووە.

وەزارەتی بەرگریی توركیا رایگەیاند “ئەم جۆرە كارە دژ بە رۆحییەتی هاوپەیمانییەتییە و زیان بە هەوڵەكانی ناتۆ دەگەیەنێت لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا”.

وەزارەتی بەرگریی توركیا لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، پێشوازیكردن لە شاندی پەكەكە/یەپەگە لە پەرلەمانی فەڕەنسا كە ئەندامە لە ناتۆ، شكۆی پەرلەمانی ئەو وڵاتە دەخاتە ژێر پرسیارەوە.

وەزارەتی بەرگریی توركیا بە جەختكردنەوە لەوەی ئەم جۆرە كارە دژبە رۆحییەتی هاوپەیمانییەتییە و زیان بە هەوڵەكانی ناتۆ دەگەیەنێت لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا، نووسیوویەتی: “سوپای توركیا لە هەر بارودۆخێكدا بەبێ پچڕان بەردەوام دەبێت لە بەرەنگاربوونەوەی تەواوی رێكخراوە تیرۆریستییەكان”.

ئەوە لە كاتێكدایە خاڤێر ئیكۆڤیل ئەندامی ئەنجومەنی نوینەرانی فەڕەنسا خەڵاتی یەپەگە و یەپەژەی كرد لەبەرامبەر تێكۆشانی ئەو دوو هێزەدا.

خاڤێر ئیكۆڤیل ئەندامی ئەنجومەنی نوینەرانی فەڕەنسا، خەڵاتی پێشكەش بە روكسان محەمەد وتەبێژی یەپەژە و نووری مەحموود وتەبێژی یەپەگە كرد.

ئەو خەڵاتكردنە لە رێوڕەسمی پیرۆزباییكردنی جەژنی نەورۆزدا بوو كە لەلایەن یەكێتی كارسازانی كورد – فەڕەنساییەوە رێكخرابوو.

لە رێوڕەسمەكەدا شاندێكی خۆبەڕێوەبەری باكوور و رۆژهەڵاتی سووریا و ژمارەیەك ئەندامی ئەنجومەنی پیران و سیاسەتمەدارانی فەڕەنسایی بەشداربوون.

لە رێوڕەسمەكەدا باسی دۆخی رۆژئاوای كوردستان و باكوور و رۆژهەڵاتی سووریا و هێرشی دژی هەرێمەكە كرا. هەروەها داوا لە فەڕەنسا و وڵاتانی رۆژئاوا كرا كە پشتگیری لە باكوور و رۆژهەڵاتی سووریا بكەن.

بەشداربووان ئاماژەیان بە كۆمەڵكوژی (٢٠ی ئادار) كرد لە ناوچەی جندرێس و بەشێكی دیكەی كۆوبونەوەكە لەبارەی پرسی گۆڕینی دیموگرافیا لەلایەن دەوڵەتی توركیا و هاوپەیمانەكانیەوە لە ناوچە داگیركراوەكانەوە بوو، كە پێویستە هێزە نێودەوڵەتییەكان رێگری لەو تاوان و پێشێلكاریانە بكەن.

 

 

شاندی هەرێم گەیشتە بەغدا
پێت شاندی هەرێم گەیشتە بەغدا
بەنزینە ٦٩٠ دینارییەکە ڕاگیرا
دوات بەنزینە ٦٩٠ دینارییەکە ڕاگیرا
پەیوەنیدر