پەكەكە ئاگربەستی درێژكردەوە



 

هاوسەرۆكی كەجەكە: لە هەڵبژاردنەكەی 14ی ئایار دەسەڵات دەڕووخێت بۆیە ئاگربەستمان درێژكردەوە

هاوسەرۆكی كۆما جڤاكێن كوردستانی كەجەكە بەسێ هۆزات درێژكردنەوەی ئەو ئاگربەستەی راگەیاند كە بەهۆی بوومەلەرزەكانی باكووری كوردستانەوە لە مانگی شووباتدا رایانگەیاندبوو.

هاوسەرۆكی كۆما جڤاكێن كوردستانێ كەجەكە بۆ كەناڵی مەدیا هەبەر رایگەیاند، ئەم هەڵبژاردنە گرینگییەكی زۆری بۆ گەلانی توركیا و كورد لە توركیا هەیە، بۆ لەبەرچاوگرتنی گرینگی ئەو هەڵبژاردنە بڕیاری درێژكردنەوەی ئاگربەست و راگیرانی هەموو چالاكییەكی سەربازیمان دا هەتا دوای هەڵبژاردنەكان.

راشیگەیاند ئێستا توركیا لە پرۆسەیەكی زۆر گرینگدایە، پرۆسەیەك بۆ كۆمەڵگەی توركی، بۆ كۆمەڵگەی كوردی زۆر گرینگە، ئێستا تێكۆشانێكی مەزن بەڕێوەدەچێت، ئەو تێكۆشانە دەسەڵات لە 14ی ئایاردا دەڕووخێنێت.

دەشڵێت: ئێمە لەئەو چوارچێوەیەدا نرخاندن و هەڵسەنگاندنمان بۆ ڕەوشی هەڵبژاردنەكان و تێكۆشانەكان كرد، بۆیە گەیشتینە ئەو بڕوایەی بڕیاری ڕاگیرانی چالاكییە سەربازییەكان درێژبكرێتەوە، چونكە ئەوە بۆ گەلی ئێمە و گەلی توركیا گرینگی خۆی هەیە.

پەكەكە بەهۆی كارەساتی بوومەلەرزەكانی شەشی شووباتی باكووری كوردستانەوە كە هەزاران كەسی تێدا بووە قوربانی، بڕیاری راگیرانی تەواوی چالاكییە سەربازییەكانی دا.

“دۆخی بریندارانی چەكی كیمیایی خراپە”
پێت “دۆخی بریندارانی چەكی كیمیایی خراپە”
لە فەڕەنسا یەپەگە و یەپەژە خەڵات كران
دوات لە فەڕەنسا یەپەگە و یەپەژە خەڵات كران
پەیوەنیدر