قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)
الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آله وأصحابه ومن والاه.
وبعد:
پوخته‌ی فه‌توا
یه‌كه‌م: ڕێژه‌ی سه‌رفیتره بۆهه‌ر كه‌سێك له ئه‌مساڵدا به‌لایه‌نی كه‌م (3500) سێ هه‌زارو پێنج سه‌د دینار ده‌بێت.
دووه‌م: ئه‌ندازه‌ی فیدیه‌ی به‌ڕۆژوو نه‌بوون بۆ هه‌ر ڕۆژێك (3500) سێ هه‌زار و پێنج سه‌د دینار ده‌بێت.
سێیه‌م: ئه‌ندازه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی زه‌كاتی تیادا واجب ده‌بێت (نیصابی زه‌كات) بریتییه له (7,200,000) حه‌وت ملیۆن و دووسه‌د هه‌زار دینار، واته: هه‌ركه‌سێك (حه‌وت ملیۆن و دووسه‌د هه‌زار دیناری عێڕاقی )هه‌بێت و، ساڵی به‌سه‌ردا سوڕابێته‌وه، واجبه بۆهه‌ر ملیۆنێك بیست و پێنج هه‌زار دیناری عێڕاقی به‌زه‌كات بدات به هه‌ژارو كه‌م ده‌رامه‌تان.
(درێژه‌ی فه‌توا)
1- سه‌رفیتره و شێوازی ده‌ركردنی: ئاشكرایه سه‌رفیتره (زكاه الفطر) له‌ساڵی دووه‌می كۆچی‌دا وه‌ك فه‌رمانێكی دیاریكراو فه‌رز كرا له‌سه‌ر موسوڵمانان، و هه‌ر له‌م ساڵه‌شدا ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان واجب كرا، (مغنی المحتاج للخطیب 2/62)، شێوازه‌كه‌یشی ساعێكه له خورما یان جۆ یان گه‌نم و هاو شێوه‌كانیان له‌سه‌ر تێكڕای موسوڵمانان: نێر بێت یان مێ، گه‌وره بێت یان منداڵ، حه‌زره‌تی عه‌بدوڵڵای كوڕی عومه‌ر (خودا لێیان ڕازی بێت) ده‌فه‌رموێت: ( فرض رسول الله “صلى الله عليه وسلم” زكاة الفطر صاعا من تمر أو صاعا من شعير على العبد والحر والذكر والأنثى والصغير والكبير من المسلمين وأمر بها أن تؤدى قبل خروج الناس الى الصلاة) (الحديث متفق عليه، ينظر: صحيح البخاري (2/161) برقم (1503)، صحيح مسلم (2/677) برقم (984) واللفظ للبخاري)، وه به‌گه‌یشتنی شه‌وی جه‌ژن واجب ده‌بێت، واته: هه‌ركه‌سێك دوای ئاوابوونی ڕۆژ وه‌فاتی كرد، له‌سه‌ری واجبه‌و پێویسته بۆی بدرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دواتر له‌دایك بوو له‌سه‌ری واجب نییه، هه‌روه‌ها سوننه‌ته ئه‌و فه‌ریزه‌یه پێش نوێژی جه‌ژن بدرێت، پێویسته به‌بێ هۆ دوای نه‌خات، ئه‌گه‌ر دوایخست له ڕۆژی جه‌ژن ئه‌وا گوناهبار ده‌بێت و پێویسته قه‌زای بكاته‌وه. (المنهاج للنووی مع شرح الخطیب الشربینی: (2/111).
2- هه‌ر موسوڵمانێك له‌ماوه‌ی شه‌وو ڕۆژی جه‌ژندا دارایی ئه‌وه‌نده هه‌بێت كه‌زیاد بێت له پێداویستی خۆی و ئه‌وانه‌یش بژێوی و خه‌رجیان له‌سه‌ریه‌تی، ئه‌وا پێویسته سه‌رفیتره‌ی خۆی و ئه‌وانه‌ش كهخهرجییان له‌سه‌ریه‌تی بدات. وه‌ك پێشه‌وا (النووی) ده‌فه‌رموێت: “ولا تجب إلا على من فضل عن قوته، وقوت من تلزمه نفقته وقت الوجوب ما يؤدى في الفطرة، فان لم يفضل عن نفقته شي‌ء لم تلزمه لأنه غير قادر”. (المجموع شرح المهذب لشيخ الاسلام النووي: (6/105).
3- دروسته له‌ڕۆژانی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز زه‌كاتی سه‌رفیتره ده‌ربكرێت: پێشه‌وامان ئیمامی شافیعی (رحمه الله) به‌لایه‌وه درووسته هه‌ر له‌سه‌ره‌تای مانگی ڕه‌مه‌زانه‌وه بدرێت، باشترین كاتیش بۆ ده‌ركردنی سه‌رفیتره له‌دوای پازده‌ی ڕه‌مه‌زانه، له‌به‌ر فه‌رمووده‌ی: “أغنوهم عن طواف هذا اليوم” (رواه البيهقي في السنن الكبرى وفي ذيله الجوهر النقي (4/175) برقم (7990) من حديث ابن عمر (رضي الله عنهما) والدار قطني في سننه (5/404) برقم (2157) وابن وهب في الجامع (1/115) برقم( 194). واته: هه‌ژاران بێ نیاز بكه‌ن له ڕۆژی جه‌ژندا له‌گه‌ڕان و سوڕان به دوای ژیاندا ؛ ئاشكراشه به‌ته‌نها شه‌وی جه‌ژن ئه‌م بێنیازكردنه پێك نایه‌ت، به‌تایبه‌ت له‌ڕۆژگاری ئه‌مڕۆماندا كهپێداویستییهكانی ژیان زیادیان كردووه، بۆیه ده‌كرێت له ڕۆژه‌كانی ڕه‌مه‌زاندا و پێش شه‌وی جه‌ژن ئه‌م سه‌رفیتره‌یه بدرێت به‌كه‌سانی موسته‌حه‌ق، باشتر وایه له‌پێش پازده‌ی ڕمه‌زان ده‌رنه‌كرێت.( الهدایة: 1/113 و مغنی المحتاج للشربینی (2/111). به‌ڵام وه‌ك وتمان باش نییه بخرێته دوای نوێژی جه‌ژنه‌وه مه‌گه‌ر هۆكارێكی دروست هه‌بێت و، حه‌رامیشه لهڕۆژهكهی دوابخرێت، چونكه ئه‌و مه‌به‌سته‌ی كه‌بۆی ته‌شریع كراوه ده‌فه‌وتێت، كه‌بریتییه له به‌شداریكردنی هه‌ژران له خۆشیه‌كانی ڕۆژی جه‌ژن. (مغنی المحتاج للشربینی (2/111).
4- سه‌ر فیتره له‌چی بدرێت؟ جه‌ماوه‌ری زانایان (شافیعیه‌كان و مالیكیه‌كان و حه‌نبه‌لیه‌كان) ڕایان وایه پێویسته ئه‌وه‌ی ده‌درێت به سه‌رفیتره قوت بێت واته: دانه‌وێڵه‌یه‌ك بێت كه له كاتی ئاسایی‌دا مرۆڤ پێی بژیت، به‌ڵام له‌سه‌ر مه‌زهه‌بی پێشه‌وا ئه‌بو حه‌نیفه و هاوه‌ڵانی وهه‌ندێك له زانایانی دوایین (متاخرین) ی مه‌زهه‌بی ئیمامی شافعی خۆمان درووسته له‌جیاتی قووت قیمه‌ت و نرخه‌كه‌ی بدرێت، واته: پاره بدرێت له كاتی زهروهتدا وه‌ك ئیمامی نه‌وه‌وی له باسی زه‌كاتی ماڵدا له هه‌ندێك له زانیانی مه‌زهه‌ب نه‌قڵی ده‌كات (بڕوانه: المجموع شرح المهذب 5/431)، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ڕای پێشه‌وایان سوفیانی سه‌وری و حه‌سه‌نی به‌سری و عومه‌ری كوڕی عه‌بدولعه‌زیز و ئیمامی بوخارییه. پێشه‌وایان: (اسحاق و ابو ثور) یش فه‌رموویانه: له‌كاتی زه‌روره‌ت و پێویستیدا درووسته نرخی قوتهكه بدرێت. قال الامام النووی: ” لا تجزئ القيمة في الفطرة عندنا، وبه قال مالك واحمد بن منذر، وقال ابو حنيفة يجوز وحكاه عن حسن البصري وعمر بن عبد العزيز والثوري، قال وقال اسحاق وابو ثور: لاتجزئ الا عند الضرورة” المجموع شرح المهذب لشيخ الاسلام النووي: (6/144).
كه‌وابوو ئه‌صل له زه‌كاتی سه‌رفیتره دانه‌وێڵه و قووتی غاڵبی هه‌ر ناوچه‌یه‌كه وه‌ك: گه‌نم و جۆ و برنج… هتد، هه‌روه‌ها مێوژ و خورماو كه‌شك، به‌ڵام زانایان فه‌رموویانه: (يجوز أن يعدل عنه إلى إخراج القيمة لضرورة أو حاجة أو مصلحة راجحة فيجزئ حينئذ) واته: دروسته له‌جیاتی قووت پاره بدرێت له‌كاتی پێویستی و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ژاراندا، جا به‌هۆی ئه‌وه‌ی بار‌و گوزه‌رانی خه‌ڵك زۆر گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه خه‌ڵكی هه‌ژارو ده‌ست كورت له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆماندا وه‌كو پێویست سوود مه‌ند نابن له‌دانه‌وێڵه، به‌به‌راورد به سوود وه‌رگرتنیان له پاره بۆ پێداویستییه‌كانی زه‌روری ژیانیان هه‌روه‌ها مه‌به‌ستی شه‌رعی له دانانی ئه‌م فه‌ریزه‌یه به‌ده‌ركردنی خوارده‌مه‌نی له‌ئێستادا به‌ته‌واوه‌تی نایه‌ته دی، هه‌ر بۆیه:
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له هه‌رێمی كوردستان به موسڵمانانی كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نێت: بێ هیچ گومان دوودڵیه‌ك درووسته زه‌كاتی سهرفیترهكانیان به پاره بده‌ن به هه‌ژاران له بری دانه‌وێله‌كان، به ته‌قلید بۆ مه‌زهه‌بی ئیمامی حه‌نه‌فی وه‌ك ئیمامی ڕه‌مه‌لی ده‌فه‌رموێ (فيجوز فيها للمرء المذكور تقليد الإمام أبي حنيفة (رضي الله عنه)في إخراج بدل الزكاة دراهم ولا يلزمه أن يقلده في غير ذلك والله أعلم” . نهاية المحتاج للرملي: 2/55-56).
هه‌روه‌ك چۆن ئیمامی بولقینی شافیعی پێی وایه دروسته له‌جیاتی نیصابی زه‌كاتی زێڕو زیو نرخه‌كه‌یان بدرێت به فلوس( واته گۆڕانكاری بكرێت) ئیبن زیادی یه‌مه‌نی شافیعی له (الفتاوی ص:112) ده‌فه‌رموێت: ” ويسع المقلد تقليده لأنه من أهل التخريج والترجيح لاسيما إذا راجت الفلوس وكثر رغبة الناس فيها وقد سلف البلقيني في ذلك البخاري وهو معدود من الشافعية ..”
كه‌وابوو هه‌موو تاكێكی موسڵمان ئازاده له‌وه‌ی گه‌نم و جۆو دانه‌وێڵه له جیاتی سه‌رفیتره یان مێوژ و خورما و كه‌شك بدات له سه‌ر ڕای ئیمامی مالیك وئیمامی شافیعی و ئیمامی ئه‌حمەد، یان پاره بدات له‌سه‌ر ڕای ئیمام ئه‌بوحه‌نیفه و زانایانی (متأخرین)ی مه‌زهه‌بی خۆمان به‌بێ هیچ كێشه‌یه‌كی شه‌رعی. وه بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر به‌ڵگه‌كانی درووستی ده‌ركردنی زه‌كاتی سه‌رفیتره به پاره، بگه‌ڕێنه‌وه بۆ فه‌توای ژماره (9)مان، له ساڵی 2017 به‌شی فه‌توا
www.zanayan.org)) كه له‌وێ به دوور و درێژی ڕوونمان كردۆته‌وه.
5- چه‌ند بدرێت بۆ سه‌رفیتره؟ ئه‌وه‌ی گه‌نم یان برنج یان جۆ واته: (قوت) یان مێوژ و خورماو كه‌شك ، ئه‌دات ئه‌ندازه‌ی واجبی سه‌رفیتره بۆ هه‌ر مرۆڤێكی گه‌وره یان بچوك پیاو یان ئافره‌ت، یه‌ك (صاع)ه له قوتی غالبی ئه‌و شوێنه‌ی سه‌رفیتره‌ی تێدا له‌سه‌ر واجب بووه، كێشی یه‌ك صاعیش ده‌كاته نزیكه‌ی (2،420 دوو كیلۆ و چوارسه‌د و بیست گرام)، به ئیحتیاته‌وه له‌سه‌ر مه‌زهه‌بی ئیمامی شافیعی.
وه ئه‌وانه‌یش كه ده‌یانه‌وێت به پاره سهرفیترهكانیان بده‌ن، چونكه لای ئیمامی شافیعی قیمه‌ت دوورست نیه؛ پێویسته بچنه سه‌ر ڕای ئیمامی ئه‌بوحه‌نیفه و قیمه‌تی یه‌ك صاع بده‌ن، له‌و خوارده‌مه‌نیانه‌ی كه له فه‌رموده‌كه‌دا دیاریكراوه، كه له‌لای ئه‌و كێشی یه‌ك صاع ده‌كاته (3،630 سێ كیلۆ و شه‌ش سه‌د و سی گڕام به ئیحتیاته‌وه)، به‌ڵام كه به گه‌نم یان خوارده‌مه‌نیه گرانه‌كان قڕسێنرا، ئه‌وه نیوه‌ی ئه‌و ئه‌ندازه‌یه واجب ده‌بێت، كه ده‌كاته قیمه‌تی (1،815 كیلۆیه‌ك و هه‌شتسه‌د و پازده گڕام به ئیحتیاته‌وه). بڕوانه شه‌ریعه‌تی ئیسلام: (197/1)، روناكی رب العالمین: (2/229).
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا، دوای گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رچاوه‌كانی فیقهی ئیسلامی و ڕاوێژ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی پسپۆڕ‌و به ئیحتیاته‌وه، بۆ هه‌ر كه‌سێك بڕی (3.500) سێ هه‌زار و پێنج سه‌د دیناری عێڕاقی) بۆ ئه‌مساڵ له‌جیاتی ئه‌و بڕه‌ی لای سه‌ره‌وه دیاریكردووه .
وه ئه‌گه‌ر باوك یان سه‌رپه‌رشتیار سه‌ر فیتره‌ی له‌سه‌ر مه‌زهه‌بی ئیمامی شافیعی بهدانهوێڵهكان له‌جیاتی مناڵه باڵغهكانی ده‌ركرد پێویسته مناڵه‌كانی بیكه‌ن به وه‌كیل.
6- فیدیه‌ی ڕه‌مه‌زان: ئه‌و كه‌سه‌ی فیدیه‌ی كه‌وتۆته سه‌ر، ئیتر به هۆكاری پیری، یان نه‌خۆشی، یاخود دووگیانی و شیردان، وه یا به هه‌ر عوزرێكی شه‌رعی تر.. بۆ هه‌ر ڕۆژێك له‌سه‌ر مه‌زهه‌بی ئیمامی شافیعی پێویسته (مد) موددێك خوارده‌مه‌نی ببه‌خشێت، له جۆره‌كانی ئه‌و خوارده‌مه‌نیانه‌ی كه بۆ سه‌رفتره دیاریكراوه كه ئه‌ندازه‌كه‌ی ده‌كاته: (600 شه‌شسه‌د گڕام) و بۆ هه‌ر سی رۆژه‌كه‌ی ره‌مه‌زان ده‌كاته: (18 هه‌ژده كیلۆ).
وه ئه‌وانه‌یش ده‌یانه‌وێت به پاره فیدیهكانیان بده‌ن، چونكه لای ئیمامی شافیعی قیمه‌ت درووست نیه، پێویسته بچنه سه‌ر ڕای ئیمامی ئه‌بوحه‌نیفه، كه له‌لای ئه‌و فیدیه‌ی ڕۆژوو ئه‌ندازه‌كه‌ی وه‌ك ئه‌ندازه‌ی زه‌كاتی سه‌رفیتره‌یه و ئه‌گه‌ر به خوارده‌مه‌نیه گرانه‌كانی وه‌ك گه‌نم یان برنج بقڕسێندرێت پێویسته قیمه‌تی (1،815 كیلۆیه‌ك و هه‌شتسه‌د و پازده گڕام) ببه‌خشێت، كه ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا به ئیحتیاته‌وه: بۆ هه‌ر كه‌سێك قڕساندوویهتی به (3500 سێ هه‌زارو پێنج سەد دیناری عێڕاقی)، به هه‌مان ئه‌ندازه‌ی سه‌رفیتره، وه بۆ ته‌واوی مانگی ره‌مه‌زان (105,000 سه‌دو پێنج هه‌زار دیناری عێڕاقی) ده‌كات.
وه ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه به مه‌زهه‌بی ئیمامی شافیعی فیدیهكانیان ده‌ده‌ن؛ ناتوانن له سه‌ره‌تای مانگی ڕه‌مه‌زان فیدیه‌ی هه‌موو مانگه‌كه بده‌ن له جیاتی هه‌موو مانگه‌كه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر چوونه سه‌ر ڕای ئیمامی ئه‌بوحه‌نیفه و به پاره فیدیهكهیان دا ئه‌وه ده‌توانن هه‌ر له‌سه‌ره‌تای مانگی ره‌مه‌زانه‌وه فیدیه‌ی هه‌موو مانگه‌كه‌یان به پاره ببه‌خشن.
7- سه‌باره‌ت به‌و هاوڵاتیانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ده‌ژین: له‌و وڵاته‌ی كه لێی ده‌ژین بڕی چه‌ند دیاریكرا بۆ سه‌رفیتره ئه‌بێت ئه‌و ئه‌ندازه‌یه بدات، وه ده‌توانێت له كوردستانیش وه‌كیل بگرێت به پێی ئه‌و بڕه‌ی كه له‌و وڵاته‌ی تێیدا ده‌ژیێت بۆی بده‌ن، وه ئه‌گه‌ر له وڵاتێك ده‌ژیا بڕی سه‌رفیتره له‌و وڵاته دیاری نه‌كرابوو، وه یان نه‌یده‌زانی چه‌نده ئه‌وا ده‌توانێت بۆ هه‌ر نه‌فه‌رێك بڕی (12000 دوازده هه‌زار دیناری عێڕاقی) بدات، زیاتریش بێت باشتره.
8- سه‌باره‌ت به نیصابی زه‌كات: ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا دوای ڕاوێژ له‌گه‌ڵ زێڕنگره‌كان و خه‌ڵكی تایبه‌تمه‌ند، بڕیاریدا كه ئه‌ندازه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی زه‌كاتی تێدا واجبه (نیصابی زه‌كات) بۆ ئه‌مساڵ بریتیه له (7,200,000 ) حه‌وت ملیۆن و دووسه‌د هه‌زار دیناری عیراقی، واته: هه‌ر كه‌سێك حه‌وت ملیۆن و دووسه‌د هه‌زار دیناری عیراقی هه‌بێت و ساڵی به‌سه‌ردا سوڕابێته‌وه، واجبه بۆ هه‌ر ملیۆنێك، بڕی (25،000 بیست و پێنج هه‌زار دیناری عێراقی) به زه‌كات بدات به هه‌ژار و نه‌داران و ئه‌و صینفانهی كه زه‌كاتیان پێ ده‌درێت.
9- فه‌توای رێژه و نیصابی زه‌كات به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن دراوه، كه پێیان وایه نرخاندنی پاره به زێڕ بكرێت باشتره بۆ هه‌ژاران، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نرخی زیو له‌م سه‌رده‌مه‌دا زۆر له پاشه‌وه‌یه به به‌راورد به نرخی زێڕ، ئه‌گه‌ر به زێڕ پاره‌كه نرخێنرا ئه‌وا هه‌ژاران ته‌نها زه‌كات وه‌رده‌گرن و زه‌كات ناده‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر به زیو بێت له كه‌متر له(840,000) ههشسهدو چل هه‌زار دیناردا زه‌كات واجب ده‌بێت، كه ئه‌و كات كه‌سێك ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی هه‌بێت پیویسته زه‌كات بدات له‌كاتێكدا به‌پێی عورفی كوردستان ئه‌و كه‌سه به هه‌ژار هه‌ژمار ده‌كرێت كه‌چی ناتوانێت زه‌كاتیش وه‌ربگرێت، له كاتێكدا ئه‌و بڕه مرۆڤی پێ ده‌وڵه‌مه‌ند نابێت بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه، كه پێویستیه‌كانی ژیان زۆر گران و هه‌مه چه‌شنه‌ن، هه‌روه‌ها له ئێستاشدا به گشتی ڕه‌صیدی ده‌وڵه‌تان و قیمه‌تی جیهانی پاره‌یش به زێڕه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر – صلی الله علیه وسلم- ده‌بینین نیصابی ئه‌و جۆره ماڵانه‌ی زه‌كاتیان تیادا واجب كراوه (زێڕو زیو دانه‌وێڵه مه‌ڕو ماڵات..هتد) زۆر له‌یه‌كتری نزیك بوون به‌تایبه‌تی زێڕو زیو به‌ڵام له‌ئێستادا زێڕ و زیو زۆر له‌یه‌كتری دوور كه‌وتونه‌ته‌وه‌و، زیو‌یش به‌رامبه‌ر نییه له‌گه‌ڵ زۆرێك له‌و ئهصنافانهی زه‌كاتیان تیاداد فه‌رز كراوه ، بۆیه ئه‌نجومه‌ن پێی باش بوو نیصابی پاره به‌زێڕ دیاری بكرێت.
وه ئه‌نجومه‌نی باڵا ئه‌وه‌ی به‌باش زانی كه نیصابهكه به زێڕی عه‌یار (18) هه‌ژده بشكێنرێته‌وه وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێك له خه‌ڵكی كوردستان زێڕی عه‌یار (18) هه‌ژده به كارده‌هێنن، و ئه‌وه‌ش قازانجی زیاتری هه‌ژارانی تیادایه.
تێبینی:
لێره‌دا به پێویستی ده‌زانین ئه‌وه‌ش به موسوڵمانان ڕابگه‌یه‌نین كه ئه‌وكه‌سه‌ی بیه‌وێت ئیحتیا‌ت بكات له زهكاتدا، کە (الخروج من الخلاف مستحب) ده‌توانێت نیصابهكهی به زیو بشكێنێته‌وه، كه‌واته ئه‌گه‌ر بە پێی نرخی ئەمرۆ (8,40,000) ههشسهدو چل هه‌زار دیناری هه‌بێت و ساڵێك به‌سه‌ریدا سوڕابێته‌وه ئه‌وه باشتر وایەو ده‌توانێ لە بابی ئیحتیا‌ت (چل یەکی) زه‌كاتی لێ ده‌ربكات.