دەزگای كەشناسی عیراق، رەوشی كەشوهەوای وڵات بۆ ئەم هەفتە بڵاودەكاتەوە و پێشبینی بەفر و باران و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما دەكات.
16
بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن دەزگاكەوە بڵاوكرایەوە”ڕەوشی كەشوهەوا بۆ سبەی سێ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور،هاوكات ناوچەكانی باكوور ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە بەشەكانی ڕۆژهەڵات هەور دەبێت لەگەڵ بارانبارینێكی مامناوەند، كە (با)ی لەگەڵدا دەبێت و كەشوهەوا لە شەودا گۆرانكاریی بەسەردا دێت و ئاسایی دەبێتەوە، سەبارەت بە پلەكانی گەرماش، لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور كەمێك بەرز دەبێت لە بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو ، بەڵام لە ناوچەكانی باشووری وڵات هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبێت”.
دەزگای كەشناسی پێشبینی كردووە”ڕەوشی كەشوهەوا بۆ ڕۆژی چوارشەممە ئاسایی بێت، لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووریش ئاسمان بگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و هەندێك جاریش بۆ هەوری تەواو، هەروەها پلەكانی گەرماش چەند پلەیەك بە بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو بەرزببێتەوە، ڕەوشی كەشوهەوا لە ناوچەكانی باكور سەقامگیر بێت ، بەڵام ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لەهەندێك شوێن دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو و ئەگەری بارانبارین هەیە بەتایبەت لە بەشەكانی باكوور و پلەی گەرماش كەمێك بەرزتر دەبێتەوە بەبەراورد بە ڕۆژانی پێشوو”.
بۆ ڕۆشی پێنج شەممەی داهاتوو، كەشناسی پێشبینی كردووە”ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەندێك جار هەوری تەواو بێت، لەگەڵ پیشبینی نمە باران لە شوێنە جیاجیاكان، پلەكانی گەرماش چەند پلەیەك بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو لە سەرتاسەری وڵات دادەبەزن”.