حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاگاداری داوەتە كۆمپانیا نەوتییەكان كە ڕاگیرانی نەوت بەشێوەی كاتییە تا چارەسەركردنی كێشەكان.
كۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی كە لە بواری نەوت لە هەرێمی كوردستاندا كار دەكات، دەڵێت راگیرانی هەناردەكردنی نەوت كاتییە و بەمزووانە دەستپێدەكاتەوە.
كۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی ئاماژەی بەوەكردووە، پێشبینیدەكەن ڕاگیرانی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان كاتی بێت و دوای ماوەیەكی دیكە دەست بە هەناردەكردنی نەوت دەكرێتەوە.
لای خۆیەوە كۆمپانیای نەوتی دی ئێن ئۆ ڕایگەیاندووە، حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاگاداری كردووینەتەوە كە ڕاگیرانی هەناردەكردنی نەوت كاتییە.
شاماران پترۆلیۆم كۆمپانیایەكی دیكەیە دەڵێت” وتووێژەكانی هەردوو حكومەتی هەرێم و ناوەند بۆ دەستكردنەوە بە هەناردەكردنی نەوت درێژەی هەیە”.
كۆمپانیای گەلف كیستۆن پیترۆلیۆم دەڵێت”لە ڕۆژی شەممەوە ئاگاداركراوینەتەوە كە هەناردەكردنی نەوت ڕاگیراوە، ئەوەش لەسەر داواكاری دەوڵەتی توركیا بووە، تا چارەسەری كێشەكان دەكرێت، كاتی دەستپێكردنەوەش دیارنییە”.