باران بارین بەردەوام دەبێت



 

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند “ئەمڕۆ ئاسمان بەدرێژایی كاتەكاندا هەوری باراناوی دەبێت لە تەواوی ناوچەكانی هەرێم, لەكاتەكانی دوایی نیوەڕۆ دابارین بۆ شێوەی تاوەباران و بروسكە دەگۆڕێت، پاشان بۆ ئێوارە كاریگەرییەكەی لەزۆربەی شوێنەكان كەمدەبێتەوە بۆ شێوەی نمەبارانی پچڕپچڕ لەناوچە شاخاوییەكانی رۆژهەڵاتی هەڕێم” .

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان راشیگەیاند “سبەی سێ
شەممە ئاسمان هەور دەبێت پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت, لەكاتەكانی نیوەڕۆ تاكوو ئێوارە ئەگەری دابارینی نمەبارانی كەم هەیە لە ناوچەشاخاوییەكان و بەڕێژەی زیاتر لەناوچەكانی رۆژهەڵاتی هەرێم, لەكاتەكانی شەودا كەش لەزۆربەی ناوچەكان جێگیردەبێتەوە”.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 20 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 14 پلەی سیلیزی
دهۆك : 18 پلەی سیلیزی
كەركوك : 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 18 پلەی سیلیزی
سۆران : 14 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 21 پلەی سیلیزی

 

بوومەلەرزە پشتی ئاڵوگۆڕی بازرگانی هەرێم و توركیای شكاند
پێت بوومەلەرزە پشتی ئاڵوگۆڕی بازرگانی هەرێم و توركیای شكاند
نرخی نەوتی خاو بەرزبووەوە
دوات نرخی نەوتی خاو بەرزبووەوە
پەیوەنیدر