پەرلەمانی عێراق هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكانی پەسەندكرد



 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە پەرلەمانی عێراق پرۆژەی هەمواری سێیەمی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاكانی پەسەند كرد.

شەوی ڕابردوو تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی 189 ئەندامی پەرلەمان بەردەوامبوو، مشتومڕ و گرژی و ئاڵۆزی لەنێو هۆڵی پەرلەمان دروستبوو.

بەشێكی پەرلەمانتاران بە پرۆژەی هەموارەكە ناڕازی بوون و هەوڵی شكستپێهێنانی كۆبوونەوەكەیان دەدا، بەڵام دوای هەشت كاتژمێر پرۆژەكە پەسەند كرا.

پرۆژەكە بریتی بوو لە هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان ‌و یاسای هەڵبژاردنی پارێزگا و قەزاكانی ژمارە 12ی ساڵی 2018.

پارێزگای كەركوكیش لە هەموارەكە كە بووە بە یاسا تایبەتمەندی پێدراوە، بەجۆرێك دەبێت تۆماری دەنگدەران پاكبكرێتەوە و پشت بە ئامارەكانی ساڵی 1957 ببەسترێت.

كۆشكی سپی: لەڕۆژئاوای كوردستان بەردەوام دەبین
پێت كۆشكی سپی: لەڕۆژئاوای كوردستان بەردەوام دەبین
ئەمڕۆ٩٩٠ نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی هیوایان كردوە
دوات ئەمڕۆ٩٩٠ نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی هیوایان كردوە
پەیوەنیدر