نەخۆشخانەی هیوا ئاماری ئەمڕۆی سەردانیکردنی نەخۆشی بۆ نەخۆشخانەکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:” تەنها ئەمڕۆ٩٩٠ نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکەیان كردوە”.
نەخۆشخانەکە بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦-٣-٢٠٢٣، ٩٩٠ نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی هیوایان كردوە و سێ هەزار و ٩٩٥ پشکنینی پشكنینی تاقیگەی جۆراوجۆر ئەنجامدراوە بۆ نەخۆش.
لە ئاماری نەخۆشخانەکەدا هاتووە کە ٢٣٩ نەخۆش چارەسەری كیمیایان وەرگرتوە و ٢٢٥ نەخۆش پشكنینی سۆنەر و ئیكۆ و تیشکیان بۆ كراوە
هەروەها ٨٥ نەخۆش لە بەشی فریاكەوتنی خێرا داغڵ بوون و ٥٨٨ نەخۆش سەردانی بەشی دەرمانخانەیان كردووە و دەرمانی پێویستیان وەرگرتوە و ٦٨ نەخۆش لەقاوشە جۆراو جۆرەكانی نەخۆشخانە داغل كراون.