بەهۆی بارانەوە سبەینێ‌ كرا بە پشوو



هەر چوار پارێزگاری نەجەف و زیقار و ئەنبار و دیوانیە رایانگەیاند، بەهۆی دۆخی کەشوهەواوە سبەینێ دوو شەممە لەسەرجەم قوتابخانەکان و دامودەزگا فەرمییەکان دەوام رادەگیرێت.

پارێزگای دیوانیە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی شەپۆلی بەهێزی بارانبارینەوە سبەی پشووی فەرمی دەبێت لەسەرجەم دامودەزگا فەرمییەكان.

ڕاشیگەیاندووە، پشووەكە فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی تەندروستی و شارەوانی و دامەزراوە ئەمنییەكان ناگرێتەوە.

جەختیشی كردۆتەوە، پشووە بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و فەرمانبەران و مامۆستایان و خوێندكارانە.

هاوكات لە ڕاگەیەنراوی جیادا، پارێزگاكانی نەجەف و زیقار و ئەنباریش پشووی فەرمیان ڕاگەیاند.

نەوەیەكی شێخ مەحمود حەفید: لێدوانەكەی كونسوڵی ئەمریكا هەڵەیەكی گەورە بوو بگرە تاوانێكیش بوو
پێت نەوەیەكی شێخ مەحمود حەفید: لێدوانەكەی كونسوڵی ئەمریكا هەڵەیەكی گەورە بوو بگرە تاوانێكیش بوو
چاوبازە بەس مردن ناگەڕێنێتەوە
دوات چاوبازە بەس مردن ناگەڕێنێتەوە
پەیوەنیدر