هاتووچۆی هەولێر لە بارەی ڕێگاوبانەكانەوە هۆشداری دەدات



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی تیژڕۆیی و تەڕبوونی شەقامەكە بەئاوێكی زۆری بارانەوە، كۆنتڕۆڵی لەدەستدا و چۆتە سایدی بەرامبەر، كە بەرەو هەولێر و خۆی كێشا بەلانسەرێكی تایبەت، دەشڵێت: “شۆفێران كەشی باراناوی هی ئەوە نیە تیژڕۆیی تیادابكرێت”.

فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بڵاویكردەوە، كاتژمێر2ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەممە 26ی 3ی 2023 لەسەر ڕێگای سەرەكی هەولێر- كەركوك،لەنزیك (دۆڵەبەكرە)،مۆستانگێك، كە لەهەولێر بەئاڕاستەی كەركوك دەچوو، بەهۆی تیژڕۆیی و تەڕبوونی شەقامەكە بەئاوێكی زۆری بارانەوە، كۆنتڕۆڵی لەدەستدا.

ڕاشیگەیاند، ئۆتۆمبێلەكە چووە سایدی بەرامبەر، كە بەرەو هەولێر و خۆی كێشا بەلانسەرێكی تایبەت، بەداخەوە لەدەرەنجامی ڕووداوەكە هەردوووك شوفێر و 4 سەرنشین بەسەختی برینداربوون و ئۆتۆمبێلە مۆستانگەكەش بەتەواوی هەڵوەشایەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كە بە تەنها هەڵوەشانەوەی ئوتومبێلەكە پێمان دەڵێت، كەخێراییەكە نەك لەگەڵ كەشی باراناوی، بەڵكو لەگەڵ كەشێكی ئاساییش گونجاو نەبووە، تكایە درەنگتر بگەین باشترە لەنەگەیشتن.

لە ڕادارەكانەوە شەپۆلێكی بەهێزی باران و تەرزە بۆ هەرێم دەركەوتووە
پێت لە ڕادارەكانەوە شەپۆلێكی بەهێزی باران و تەرزە بۆ هەرێم دەركەوتووە
كارەبای نیشتمانی زیاد دەكات
دوات كارەبای نیشتمانی زیاد دەكات
پەیوەنیدر