شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، لە ڕادارەكانەوە شەپۆلێكی بەهێزی باران و تەرزە بۆ هەرێم دەركەوتووە، بەڵام مەرج نیە لەهەموو شوێنێك بارانی بەخوڕ ببارێ.
محەمەد كەلاری، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە باشوری عێراق و باشوری تكریتەوه هەورێكی زۆری كەڵەكەبوی بروسكاوی دروست بووه و ئاڕاسته و جوڵەی بەرەو هەرێمی كوردستانە.
دەشڵێت: “پێشبینی دەكەین درەنگانێكی ئێوارەی ئەمڕۆ بگاتە ناوچەكان و تائەمشەو بەشێوەی ناوبەناو تاوەبارانی باش و هەورە بروسكە هەرێمی كوردستان بگرێتەوه، لەهەندێك كاتدا تەرزە دەبارێت”.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم هەورانە لەهەندێك جێگا تێك دەچێت یان ناگاتە سەرجەم شارەكان، بۆیە مەرج نیە لەهەموو شوێنێك بارانی بەخوڕ ببارێ، بەڵام ئەوەی لەڕادارەكە دەبینرێت ئیشەڵا ڕووبەڕێكی فراوانی جوگرافیایی ناوچەكە دەگرێتەوه.