بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەلار ئاگادارییەك دەربارەی لیستی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، بەڕێوەبەری ناوەندەكانی خوێندن بەرپرسیار دەبن لە نەهێنان و دواكەوتنی لیست.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەلار لە ئاگادارییەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سەرجەم بەڕێوەبەری باخچە و خوێندنگاكانی سنوری پەروەردەكەمان ئاگادار دەكەینەوە، لەڕۆژی دوو شەممەوە ۲۷ – ۳ – ٢٠٢٣ تاكو ڕۆژی پێنج شەممە ٦ – ٤ – ٢٠٢٣ لیستی مانگی(۳)ی مامۆستایانی وانەبێژ یئامادە بكەن بەمەبەستی وردبینی كردن.
ڕاشیگەیاندووە، بەڕێوەبەری ناوەندەكانی خوێندن بەرپرسیار دەبن لە نەهێنان و دواكەوتنی لیست و دەرخستەی خەرج كردنی شایستە دارایەكانی مامۆستایانی وانەبێژ.