وزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، مووچەی مانگی شوباتی 5 وەزارەت دابەش دەكرێت.
وزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، سبەی یەكشەممە 26ی 3ی 2023 مووچەی ژمارەیەك وەزارەت دابەشدەكرێت و بەردەوام دەبن لەسەر دابەشكردنیم ووچەی فەرمانبەران .
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە مووچەی وەزارەتی پلان دانان و بازرگانی وپیشەسازی و سامانەسروشتییەكان و گواستنەوە و گەیاندن و كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دابەش دەكرێت .