ماوەی چوار ڕۆژە گەڕان بە دوای تەرمی سامان عەبدوڵڵای تەمەن 35 ساڵ و سۆنیا ئەمجەد بەردەوامە ، كە لە ماوەی كەمتر لە شەو رۆژێكدا كەوتنە نێو ئاوەوە خنكان.
سامان عەبدوڵڵای تەمەن 35 ساڵ، رۆژی چوارشەممەی رابردوو لەكاتی راوی ماسی لەگەڵ دوو هاوڕێی بەلەمەكەیان وەرگەڕا دوو هاوڕێكەی رزگاریان بوو، بەڵام ئەو خنكا لەو كاتەوە تا ئێستا گەڕان بەدوای تەرمەكەیدا لە بەنداوی دەربەندیخان بەردەوامە.
هاوكات ئێوارەی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، كچێكی تەمەن هەشت ساڵ بەناوی “سۆنیا ئەمجەد” كە لەگەڵ باوكی سەرقاڵی ئاودانی دەخڵودان بوون، پێی خلیسكاوەو كەوتووەتە ناو زێی گەورەوە و خنكاوە، بەڵام تا ئێستا تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە.