دوو بومەلەرزەی نوێ‌ باكووری كوردستانیان هەژاند



 

دوو بوومەلەرزەی نوێ پارێزگای كەهرامان مەڕەش لە توركیا دەهەژێنێت، ئەمەش بە درێژكراوەی پاشلەرزەكانی ئەو بوومەلەرزە وێرانكەرەكە دادەنرێت كە لە شوباتی ڕابردوودال توركیا و سوریای گرتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، ئاژانسی هەواڵی (ئەنادۆڵ)ی توركیا بڵاویكردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.5 پلە، قەزای “ئەكین ئۆزو”ی لە ویلایەتی كەهرامان مەڕەش لە باشووری توركیا ڕوویداوە.

وەك ئاژانسەكە ئاماژەی پێكردووە، بومەلەرزەكە كاتژمێر 07.39 بەكاتی ناوخۆ ڕوویداوە، بەپێی داتاكانی ماڵپەڕی بەڕێوەبەرایەتی كارەسات و فریاگوزاریی توركیاش (ئافاد)، چەقی بوومەلەرزەكە ناحیەی “ئەكین ئۆزو” بووە، بە قوڵایی 7 كیلۆمەتر.

دوابەدوای ئەو بومەلەرزەیەش لە كاتژمێر 9:33 بە كاتی ناوخۆ، بوومەلەرزەیەكی تر بەگوڕی 4.2 پلە و لە قوڵایی 9.44 كیلۆمەتر،سەنتەری قەزای غوكسۆنی لە هەمان ویلایەت گرتەوە.

ە 6ی شوباتی ڕابردوو دوو بومەلەرزە بە گوڕی 7.7. پلە و 7.6 پلە، باشووری توركیا و باكووری سوریایان هەژاند و وونە مایەی گیان لەدەستدانی دەیان هەزار كەس و برینداربوونی زیاتر لە 100 هەزار كەسی تر، وێڕای داڕوخان و ێرانبوونی لەسەدا 50ی تەلار و باڵەخانەكانی ناوچەكە.

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە لاهور شێخ جەنگی دەكات
پێت مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە لاهور شێخ جەنگی دەكات
بۆچی بایرن میونشن بۆندی ڕاهێنەرەكەی هەڵوەشاندەوە ؟
دوات بۆچی بایرن میونشن بۆندی ڕاهێنەرەكەی هەڵوەشاندەوە ؟
پەیوەنیدر