سبەینێ لە سەرجەم دامودەزگا خزمەتگوزاریەكانی تەندروستی دەوامی فەڕمی دەبێت و یەك كاتژمێر دەوام كەمدەكرێتەوە.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی دەوامی فەڕمی، بەیانی ڕۆژی شەممە ٢٥ ئاداری ٢٠٢٣ لە سەرجەم دامودەزگا خزمەتگوزاريیەكانی تەندروستی (نەخۆشخانە و سەنتەر و بنكەكانی تەندروستی و نۆڕینگە میلليیەكان و نۆڕینگە ڕاوێژكارییەكان و خزمەتگوزارییەكانی نیمچەتایبەت)، یەكەم ڕۆژی دەوامی فەڕمی دەبێت.
لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، بەبۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆز، دەوامی فەڕمی یەك كاتژمێر كەم دەبێتەوە بۆ كاتژمێر 1:00 دوای نیوەڕۆ بۆ ئەو شوێنانەی ڕۆژانی شەممە دەوامی تێدا هەیە وەكو نەخۆشخانە و سەنتەر و بنكەكانی تەندروستی، بۆ كاتژمێر 2:00 دوای نیوەڕۆ بۆ دیوانی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییە گشتيیەكان و بەڕێوەبەرایەتی و هەموو ئەو شوێنانەی ڕۆژانی شەممە دەوامیان تێدا نییە ، تەواوكەری دەوامەكانی ئێواران و شەوان بەشێوازی ئێشكگری بەردەوام دەبێت.
ئەوە لەكاتێكدایە پێشتر حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا لە 21 ی ئەم مانگە هەتا 26ی مانگ واتە ڕۆژی یەكشەممە، لەسەرجەم دامودەزگا حكومییەكان پشووی فەڕمی بێت.