بەغدا و هەولێر لەسەر مووچەی فەرمانبەران ڕێككەوتن



بەغدا مووچەی فەرمانبەران دەنێرێت

سەرچاوە سیاسییە ئاگادارەكان دەڵێن ڕێككەوتنی نێوان حكوومەتی بەغدا و هەرێمی كوردستان خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش لەلایەن بەغداوە دەگرێتەوە.

رۆژنامەی شەرقلئەوسەتی سعوودی ئەمڕۆ هەینی بڵاویكردەوە، سەركردە شیعەكان پێشوازییان لەئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بەتایبەت لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كردووە، ئەوەش دوای ڕێككەوتنی نێوان ئێران و عەرەبستانی سعوودیە.

سەرچاوەیەك بە رۆژنامەكەی راگەیاند، سەركردە سیاسییەكان خۆیان وەك بەشێك لە دروستكردنی بڕیاری هەرێمی دەزانن، بۆیە سازشكردن بۆ نەیارەكانیان لەناوخۆدا وەك هەستكردنە بە مەترسیداری پەرەسەندنەكانی ناوچەكە.

سەرچاوەكان دەڵێن: هەولێر دڵنیایی و گەرەنتی لە هێزە هەرێمییەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان وەرگرتووە بەتایبەت دوای ڕێككەوتنی نێوان ریاز و تاران.

ئاماژە بەوەش دەكەن سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی بە تەواوی بۆ چەسپاندنی بنەمایەكی نوێی ژیانی سیاسی لە وڵاتدا ئامادەن و رەوشەكە گوونجاوە.

كار بۆ دروستكردنی سەیرانگایەك لە خەمەڵووكەی ماوەت دەكرێت
پێت كار بۆ دروستكردنی سەیرانگایەك لە خەمەڵووكەی ماوەت دەكرێت
چارەسەری تینوویەتی لە ڕەمەزاندا
دوات چارەسەری تینوویەتی لە ڕەمەزاندا
پەیوەنیدر