وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ڕایدەگەیەنێت، شەپۆلی بارانی چەند ڕۆژی رابردوو كاریگەری بەرچاوی لەسەر زیادبوونی سەرچاوەكانی ئاوی سەر زەوی هەبووە، بەڵام ئاوی ژێر زەوی هیچ زیادبوونێك تۆمارنەكراوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، شەپۆلی بارانی چەند ڕۆژی رابردوو، كاریگەری بەرچاوی لەسەر زیادبوونی سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان، بەتایبەتی ئاوی سەر زەوی هەبووە، بەڵام ئاوی ژێر زەوی هیچ زیادبوونێك تۆمار نەكراوە.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە ڕێژەی باران بارین تا ئێستا بەشێكی گەورەی پێداویستی ئاویی ئاودێری بەرووبوومە زستانییەكانی دابینكردووە،ئەم گۆرانكاریانەش كاتین و ئەگەری بەردەوامی گۆرانكاری دیكە لەم وەرزەدا دەكرێت .