لیژنە‌كانی سلێمانی: لەمانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا هەڵمەتەكان زیاتر دەكەن



لیژنە‌كانی هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەیەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆزدا لیژنە هاوبەشەكان هەڵمەتێكیان بۆ دوكان بازاڕ و شوێنە گشتییەكان ئەنجامدا و دەستیان بەسەر بڕێك شەربەت و شیرینی خراپبوودا گرت، سەرۆكی لیژنەكەش دەڵێت،”لەمانگی رەمەزانی پیرۆزدا هەڵمەتەكان زیاتر دەبن”.

رێكان جەمال، سەرۆكی لیژنە‌كانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لە‌درێژەی هەڵمەتەكانی لیژنەكانیان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنە گشتییەكان و چاودێریكردن و پشكنینی ئەو كاڵاوشمەك و خواردەمەنیانەی لەلایەن دوكاندار و بازرگانەكانەوە بەهاووڵاتیان دەفرۆشرێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەردانی ناو بازاڕی شاری سلێمانیان كرد.
وتیشی ،” لە هەڵمەتەكەدا، زیاتر لە (187) شوێنیان بەسەركردووەتەوە لەو ژمارە (12) پسوڵەی سەرپێچی‌ و (19) پسوڵەی ئاگاداركردنەوە تۆماركراوە، كە پابەندی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن بن، لەگەڵ دەستبەسەردا گرتنی زیاتر لە (200) كیلۆگرام شیرینی و بڕێكی زۆر شەربەتی هاوردەكراوی خراپبوە لەگەڵ بڕێك شیرمەنی خراپبوو، كە خاوەنەكانیان بەنیازبون بەسەر هاوڵاتیاندا ساغیبكەنەوە” .

سەرۆكی لیژنەكان ئاماژەی بۆئەوەكرد، ئەو شیرینی و شەربەت و شیرەمەنیانەی دەستی بەسەردا گیراوە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی لەناودەبرێن و خاوەنەكانیشیان رووبەڕووی رێكاری یاسایی دەكرێنەوە، لەكاتی هەبوونی سكاڵا یان پێدانی زانیاری بە قائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەكان، پەیوەندی بە مۆبایلی ژمارە (07708677777)ـەوە بكەن.

جموجۆڵەكانی (یوفا) لەدژی بەرشەلۆنە دەستیانپێكرد
پێت جموجۆڵەكانی (یوفا) لەدژی بەرشەلۆنە دەستیانپێكرد
عێراق دەبێتە سەنتەری بازرگانی جیهانی
دوات عێراق دەبێتە سەنتەری بازرگانی جیهانی
پەیوەنیدر