بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، سێ تۆمەتباری بەڕەچەڵەك عەرەب بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان دەستگیر كرد.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاویكردەوە، بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر، بنكەی پۆلیسی دارەتوو، سێ تۆمەتباریان بە ناوەكانی (ا. س. ج) تەمەن (٢٥ ساڵ) بە ڕەچەڵەك عەرەب دانیشتووی دارەتووی نوێ و (ع. و. س) تەمەن (٢٧ ساڵ) بە ڕەچەڵەك كوردی دانیشتووی مووسڵ و (ع. س. ع) تەمەن (٢٦ ساڵ) بە ڕەچەڵەك عەرەب دانیشتووی دارەتووی نوێ بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان دەستگیر كرد.
تۆمەتبارانی ئاماژەپێكراو، بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە و بەپێی ماددە (٣٠)ی تایبەت بە نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە یاسای سزادان، ڕاگیران.