جموجۆڵەكانی (یوفا) لەدژی بەرشەلۆنە دەستیانپێكرد



یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا (یوفا) خۆی خستەنێو ئەو جەنجاڵییەی لەبارەی تۆمەتباركردنی بەرشەلۆنەوە هەیە بە گەندەڵی كە لە میدیاكاندا بە “كەیسی نێگریرا” ناسراوە.

یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا ڕایگەیاند،” لێكۆڵینەوە لە بارسێلۆنا دەكەنەوە سەبارەت بە ئەگەری پێشێلكردنی ڕێساكانی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا، هەنگاوی لێكۆڵینەوەكان لەگەڵ بەرشەلۆنە لەگەڵ مادەی 31 بڕگەی 4 لە پەیڕەوی ناوخۆی لیژنەی دیسپلینی یوفا یەكدەگرێتەوە”.

“یوفا” دەڵێت “لێكۆڵەران بۆ بەشداریكردن لە زنجیرە لێكۆڵینەوەكان لە دژی یانە كەتالۆنییەكە دەستنیشانكراون”، ئاماژەی بە ئاشكراكردنی زانیاری زیاتر كرد لە وادەی خۆیدا.

ئەمە یەكەم هەنگاوی فەرمییە كە یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا بەرامبەر دۆسیەی نێگریرا هەڵیناوە، پاش ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەواڵێك بڵاوبووەوە سەبارەت بە ئەگەری دوورخستنەوەی یانە كەتالۆنییەكە لە ڕكابەرییەكانی ئەوروپا بەهۆی دۆسێكەوە.

یانەی بەرشەلۆنە لە ئیسپانیا لێكۆڵینەوەی دادوەری لەگەڵ دەكرێت سەبارەت بە خەرجكردنی پارەی نایاسایی بۆ ئینریكێز نێگێرا جێگری سەرۆكی پێشووی لیژنەی ناوبژیوانان،.

لای خۆیەوە ئیدارەی بارسا 5 سكاڵای یاسایی لەسەر ڕۆژنامەنووسان و میدیاكان تۆماركردووە و تۆمەتباری كردوون ناوزڕاندن و شێواندن ناوبانگی بانەكە لەڕێی بڵاوكردنەوەی زانیاری ناڕاست لەبارەی دۆسێكە.

لەو بارەیەوە خوان لاپۆرتا سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە ڕایگەیاندووە، بابەتەكە هەڵمەتێكی سیستماتیكە و ئامانج لێی تێكدانی سەقامگیری تیپەكەیە لەمەودایەكی كورتدا لەپێناو دەستگرتن بەسەر یانەكەدا.

بڕیارە لە سەرەتای مانگی حوزەیرانی داهاتوو، دەسەڵاتی دادوەری ئیسپانیا بڕیار لەسەر دۆسێكە بدات.

سەرۆكی ئۆكراینا: هەموو شتێك لە داگیركەران دەستێنینەوە
پێشت سەرۆكی ئۆكراینا: هەموو شتێك لە داگیركەران دەستێنینەوە
لیژنە‌كانی سلێمانی: لەمانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا هەڵمەتەكان زیاتر دەكەن
دواتر لیژنە‌كانی سلێمانی: لەمانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا هەڵمەتەكان زیاتر دەكەن
ەیوەندیدار