عێراق دەبێتە سەنتەری بازرگانی جیهانی



 

ڕەزاق محیبیس سەعداوی وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق، وردەكاریی دانوستانەكانی نێوان شاندی عێراقی بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ لایەنی توركیا لە ئەنقەرە، ئاشكرا دەكات.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنەوە بڵاوكرایەوە”كارنامەی حكومەت كە لەلایەن سودانییەوە خراوەتەڕوو، خۆی لەوەدا دەبینێتەوە كە عێراق بكرێتە سەنتەرێكی بازرگانی جیهانی لەنێوان ئاسیا و ئەوروپا، لەڕێی پرۆژەی بەندەری گەورەی فاو، لەگەڵ ئەو ناوچە ئابووریانەی وابەستەی دەبن، وێڕای كۆمەڵگەكانی نیشتەجێبوون و ئەو شوێنانەی دەبنە مایەی پەلكێشكردنی گەشتیاران، پرۆژەكە دەبێتە مایەی پتەوكردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەكان لەنێوان عیراق و دراوسێكانی، لەسەرو هەمووشیانەوە توركیا، و وڵاتانی ئەوروپا وئاسیا لەلایەكی ترەوە”.

 

بە وتەی وەزیری گواستنەوەی عێراق”پرۆژەی بەندەرەكە دەبێتە مایەی گەشەپێدانی ئەو ناوچانەش كە ڕێگەی خێرا و هێڵی ئاسنینیان پێدا تێدەپەڕێت لە پارێزگاكانی عیراق، تا دەگاتە سنوورەكانی توركیا كە لێوەی دەگاتە سەر بەندەری مرسین و ئەوروپا لەڕێی ئیستەنبوڵەوە”.

هەروەها دەڵێت:”حكومەتی عێراق وردەكاریی پرۆژەكانی بۆ لایەنی توركیا خستۆتەڕوو، لەپێناو پتەوكردنی هاوبەشی ئابووری و بازرگانی لەگەڵ توركیا”.

 

 

 

لیژنە‌كانی سلێمانی: لەمانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا هەڵمەتەكان زیاتر دەكەن
پێت لیژنە‌كانی سلێمانی: لەمانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا هەڵمەتەكان زیاتر دەكەن
وەزارەتی دارایی: 400 ملیار دینارەكەی بەغدا بەشی مووچە ناكات
دوات وەزارەتی دارایی: 400 ملیار دینارەكەی بەغدا بەشی مووچە ناكات
پەیوەنیدر