وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بڕی ئەو ٤٠٠ ملیار دینارە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە بۆ مانگی تشرینی دووەم و كانونی یەكەمی ساڵی ٢٠٢٢ بڕیاری لەسەر درابوو، بەڵام بەچەند هۆكارێك دواخراو لە سەرەتای ئەم مانگە خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لە ڕوونكردنەوەیەكدا لەبارەی پرسی ٤٠٠ ملیار دینارەكە ڕایگەیاندووە،كە ٤٠٠ ملیار دینارەكە تەنها بۆ مووچە هاتووە و بۆ هیچ بابەتێكی دیكە خەرج ناكرێت و موچەی مانگی ئازاریش بەبێ كێشە دابەش دەكرێت.
جەخت دەكەینەوە ئەو ڕێژەیەی مانگانە لەوەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بۆ سلێمانی خەرج كراوەو خەرج دەكرێت هیچ گۆڕانكاریەكی بەسەردا نەهاتووە.
ڕونكردنەوەیەك لەڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووریەوە
لەسەر ئەو چەواشەكاریانەی تایبەت بە پرسی ٤٠٠ ملیار دینارەكە لە چەند سایت و پەیج و دەزگایەكی ڕاگەیاندن بڵاوبۆتەوە بەپێویستمان زانی ئەم ڕونكردنەوەیە بۆ ڕای گشتی بخەینەڕوو.
١- بڕی ئەو ٤٠٠ ملیار دینارە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە بۆ مانگی تشرینی دووەم و كانونی یەكەمی ساڵی ٢٠٢٢ بڕیاری لەسەر درابوو، بەڵام بەچەند هۆكارێك دواخراو لە سەرەتای ئەم مانگە خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان.
٢- بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ڕۆژی ١٤ ئازار لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبوو ٤٠٠ ملیار دینارەكە تەنها بۆ مووچە هاتووە و بۆ هیچ بابەتێكی تر خەرج ناكرێت و موچەی مانگی ئازاریش بەبێ كێشە دابەش دەكرێت.
٣- جەخت دەكەینەوە ئەو ڕێژەیەی مانگانە لەوەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بۆ سلێمانی خەرج كراوەو خەرج دەكرێت هیچ گۆڕانكاریەكی بەسەردا نەهاتووە.
٤- بەهۆی دابەزینی داهاتی نەوتەوە كە بۆ مووچەی مانگی شوبات تەنها ٣٤٠ ملیار دینار لە وەزارەتی سامانە سروشتیەكانەوە خراوەتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە گەڵ ٤٠٠ ملیار دینارەكەی بەغداد بۆ مووچەی مانگی شوبات تەرخان كراوەو ئەو كورتهێنانەشی دروست بووە لە داهاتی ناوخۆ پڕ دەكرێتەوە، هەروەكوو چۆن پێشتر كراوە.