یاریدەدەری ئاسایشی حاجیاوا هۆشداری توند دەداتە ئەو كەسانەی بیری بەعس لەرێگەی پەیج و ئەكاونتەكانیانەوە بڵاودەكەنەوەو دەڵێت”دەستگیریان دەكەین”.
بەپێی ڕوونكردنەوەیەك كە لەلایەن یاریدەدەرێتی ئاسایشی حاجیاواوە بڵاوكرایەوە”هەندێك كەس بەناوی قەزای حاجیاوا پەیج و ئەكاونتیان داناوە ناسراون لامان ئەوانەشی بە نھێنی پەیج و ئەكاونتی فەیك بەڕێوە دەبەن بەدڵنیایی لەبەردەم دەزگا ئەمنیەكانمان دەربازیان نابێت درەنگ یان زوو ھەموویان ئاشكرا دەبن”.
ئاسایشی حاجیاوا ھۆشداری توند دەداتە ئەو كەسانەی بەهەر بیانوویەك كار لەسەر بڵاو كردنەوەی بیری “بەعسی فاشی دەكەن و سووكایەتی بەمێژووی پڕ قوربانی دەری گەلەكەمان دەكەن، بۆیە ڕوو بەڕوویان دەبینەوەو بەلكێشی دادگایان دەكەین، پیاھەڵدان بە ڕژێمی سەدام و سەركردەكەی تاوانێكی زەقە بەرامبەر ھەموو كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و ھەرگیز ناچێتە بواری ئازادی ڕادەربڕینەوە”.
ئاسایشی حاجیاوا بەپێویستی دەزانێت “ڕەخنەكان لە چوارچێوەی یاساكانی ھەرێمی كوردستان بن و نەبنە هۆی نانەوەی بیری توندڕەوی ئاڕاستەكردن و گۆشكردنی خەڵك بەبیروڕای توندڕەوی بەعسی”، و دەڵێت”گەلەكەمان قوربانی زۆری داوە دژی سەدام و دارو دەستەكەی بۆیە ئەركی ھەموومانە ڕێز لەخوێنی قوربانیەكانی گەلەكەمان بگرین و ھەرگیز بەبیانووی ڕەخنە گرتنی بێ مانا ھەستی دەیان ھەزار كەس و كاری شەھیدی قارەمان بریندار نەكەین”.