بومەلەرزەیەكی نوێ‌ توركیای هەژاند



 

بومەلەرزەیەكی نوێ‌ ناوچەكانی باشووری خۆرهەڵاتی توركیای هەژاند.

بەپێی میدیاكانی توركیا، ئەمڕۆ پێنج شەممە بومەلەرزەیەك بە گوڕلای 5.3 پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر، ناوچەی مەرەشی لە باشووری خۆرهەڵاتی توركیا هەژاند.

بەپێی زانیارییە ڕۆژنامەوانییەكان، چەقی بومەلەرزەكە ناوچەی گۆكسون و لە قوڵایی 7 كیلۆمەتری ژێر زەوییەوە بووە.

لە 6ی شوباتی ڕابردوو دوو بومەلەرزە بە گوڕی 7.7. پلە و 7.6 پلە، باشووری توركیا و باكووری سوریایان هەژاند و وونە مایەی گیان لەدەستدانی دەیان هەزار كەس و برینداربوونی زیاتر لە 100 هەزار كەسی تر، وێڕای داڕوخان و ێرانبوونی لەسەدا 50ی تەلار و باڵەخانەكانی ناوچەكە.

كام تەمەن بۆ ڕۆژوگرتنی منداڵ گونجاوە؟
پێت كام تەمەن بۆ ڕۆژوگرتنی منداڵ گونجاوە؟
باشترین جۆرەكانی خۆراك بۆ بەربانگ كامانەن؟
دوات باشترین جۆرەكانی خۆراك بۆ بەربانگ كامانەن؟
پەیوەنیدر