سەرچاوەیەك لە یەكێتی تۆپی پێی عێراق وردەكاری نوێی لەبارەی كەمپی شێرەكانی ڕافیدەین لە ڕوسیا ئاشكرا دەكات.
سەرچاوەیەك لە یەكێتی تۆپی پێی عێراق بە میدیاكانی عێراقی ڕاگەیاند”یەكێتی تۆپی پێی ڕووسیا فڕۆكەیەكی تایبەتی نارد تا سبەینێ هەڵبژاردەكەمان بگوازێتەوە بۆ ڕووسیا و لە 28ی ئەم مانگە بۆ عێراق بگەڕێتەوە .”
بە وتەی سەرچاوەكە “ئەم بڕیارە بەهۆی داواكردنی بڕی 168 هەزار دۆلار بوو لەلایەن هێڵی ئاسمانی عێراقی بۆ گواستنەوەی تیپەكە بۆ ڕووسیا و پاشان گەڕانەوەی بۆ بەغدا”.
پێشتر یەكێتی تۆپی پێ بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی كەمپی مەشق و ڕاهێنانەكانی لە ڕووسیای دابوو، كە بڕیار بوو لە 21ی ئەم مانگەوە دەست پێبكات.