ڕۆژانی نەورۆز ٥٠٥ تۆن گۆشتی سوور لە سلێمانی فرۆشراوە



 

بۆ رۆژانی نەورۆز ٥٠٥ تۆن گۆشتی سوور ڕەوانەی بازاڕەكانی سلێمانی كراوە و بەهۆی نەشیاویشەوە 550 كیلۆگرام گۆشت ڕەتكراوەتەوە.

شاڵاو عارف بەڕێوەبەری كوشتارگەی سلێمانی بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، لەماوەی پێنج رِۆژی بەر لە جەژنی نەورۆز تاوەكو دوێنێ، بڕی ٢١١ تۆن و ٧٥٠ كیلۆگرام گۆشتی ئاژەڵی بچووك و ٢٩٤ تۆن گۆشتی ئاژەڵی گەورە ڕەوانەی بازاڕەكانی سلێمانی كراوە.

ئەوەشی وت، سەرجەم ئەو گۆشتانەی ڕەوانەی بازاڕەكان كراون لە ڕووی تەندروستی و بەهای خۆراكییەوە شیاو بوون بۆ خواردن.

دەشڵێت، یەك تۆن و ٥٥٠ كیلۆگرام گۆشتریش ڕەتكراوەتەوە كە لە رووی تەندروستی و بەهای خۆراكییەوە بۆ خواردن شیاو نەبوون.

گۆشتی سوور، لە لای هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان خواستێكی زۆری لەسەرە بەتایبەت لە بۆنەكاندا.

ساڵانە لەكاتی بۆنەكاندا نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕەكانی هەرێم بەرز دەبێتەوە و ئێستاش كە نەورۆز و مانگی ڕەمەزان پێكەوەن، نرخی یەك كیلۆ گۆشتی سوور 20 هەزار دیناری تێپەڕاندووە.

لە هەفتەیەكدا ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان دوو مەتر زیادیكردووە
پێت لە هەفتەیەكدا ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان دوو مەتر زیادیكردووە
لەبارەی جۆرێكی شەربەتەوە هۆشداری دەدرێت
دوات لەبارەی جۆرێكی شەربەتەوە هۆشداری دەدرێت
پەیوەنیدر