لە یەكەم ڕۆژی ڕەمەزاندا دوو كەس گیانیان لەدەستدا و دوو كەسی دیكەش بریندار بوون كە برینی یەكێكیان سەختە.
لە بەرەبەیانی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزاندا، رووداوێكی سەختی هاتووچۆ لەسەر ڕێگەی “دەربەندیخان – سلێمانی)، لە نزیك گوندی بیركێ لە لۆفەكانی دوودارە، روویدا.
بەپێی زانیارییەكان، بەهۆی ڕووداوەكەوە دوو كەس گیانیان لەدەستداو دوو كەسیش بریندارن كە برینی یەكێكیان سەختە.