داوای پێداچوونەوە بەتۆماری دەنگدەرانی كەركووك دەكرێت



 

بەرەی توركمانی: دەمانەوێت لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكاندا تەنها خەڵكی كەركووك دەنگ بۆ نوێنەرانی شارەكە بدەن

بەشێك لە عەرەب و توركمانەكانی شاری كەركووك داوا دەكەن بەر لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان كە بڕیارە لە شەشی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، دووبارە چاو بە تۆماری دەنگدەراندا بخشێندرێتەوە.

وتەبێژی بەرەی توركمانی عێراقی، محەمەد سامان و ئەندامی ئەنجوومەنی عەرەبی لە پارێزگای كەركووك، حاتەم تائی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی هاوبەشیان رێكخست.

محەمەد سامان جەختی لە گرنگی هەڵبژاردنە خۆجێیەكان كردەوە كە بڕیارە لە شەشی تشرینی دووەمی داهاتوو بەڕێوەبچێت “دەمانەوێت تەنها خەڵكی كەركووك لەم هەڵبژاردنانەدا دەنگ بۆ كەركووك بدەن”.

وتەبێژی بەرەی توركمانی عێراقی راشیگەیاند ئەوان وەك عەرەب و توركمانەكانی شاری كەركووك داوا دەكەن بەر لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دووبارە چاو بە تۆماری دەنگدەراندا بخشێندرێتەوە.

محەمەد سامان جەختیشی لەوەكردەوە ئەوان نیگەرانن لەوەی “سەدان هەزار كەس تۆماری ناسنامەیان كەركووك نییە، لەو پارێزگایەدا دەنگ بدەن”.

ناوبراو داوای جێبەجێكردنی ماددەی ٣٥ی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراقی كرد كە هەڵبژاردنە خۆجێیەكانی شاری كەركووكیش دەگرێتەوە “بەپێی ئەو ماددەیە، پێداچوونەوە بە تۆماری دەنگدەران دەكرێتەوە. زانیارییەكانی ناسنامە و پسوولەی خۆراكی دەنگدەرانی كەركووك بەراورد دەكرێن، لە ئەنجامی ئەمە ئەگەر زانیارییەكان وەك یەك نەبوون ئەوا ئەم كەسانە ناتوانن لە هەڵبژاردنە خۆجێیەكانی شاری كەركووك دەنگ بدەن”.

لای خۆیەوە ئەندامی ئەنجوومەنی عەرەبی لە پارێزگای كەركووك، حاتەم تائی بەرگریی لەوە كرد كە “نووسینگەی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە كەركووك بە سیاسیی كراوە”.

حاتەم تایی باسی لەو كرد پێشیر “نووسینگەی كەركووكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق چاوپۆشی لەو ساختەكاریانە كردووە كە لە هەڵبژاردنەكاندا ئەنجامدراون”.

بەشێك لە بڕگەكانی رەشنووسی یاسای نوێی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە عێراق لە ٢٠ی ئاداردا لە لایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە پەسەند كرا. بڕگەكانی دیكەی رەشنووسی یاسای نوێی هەڵبژاردنەكان لە ٢٥ی ئاداردا لە پەرلەمان دەخرێنە دەنگدانەوە.

“جگە لە پارتی و یەکێتی ئامادەین لەگەڵ هەر لایەنێکی تردا هاوپەیمانێتی بکەین”
پێت “جگە لە پارتی و یەکێتی ئامادەین لەگەڵ هەر لایەنێکی تردا هاوپەیمانێتی بکەین”
ئەردۆغان: هەدەپە بووە حەوتەمین لایەنی مێزەكەی ئۆپۆزسیۆن
دوات ئەردۆغان: هەدەپە بووە حەوتەمین لایەنی مێزەكەی ئۆپۆزسیۆن
پەیوەنیدر