ئاماری رووداوه‌كانی هاتووچۆ له‌ رۆژانی‌ نه‌ورۆزدا له‌ سلێمانی‌ راگه‌یه‌ندرا



هاتووچۆی سلێمانی ئاماری رووداوه‌كانی هاتووچۆ له‌ رۆژانی‌ نه‌ورۆزدا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ماوەی سێ ڕۆژدا لە ناو و دەرەوەی شار تەنها پێنج ڕووداوی هاتووچۆ تۆمارکراوە وە لە کۆی ئەو ڕوداوانە ٢٤ هاووڵاتی بریندار بوون و هیچ حاڵەتێکی گیان لە دەستدان تۆمار نەکراوە

هاتووچۆی سلێمانی هۆکاری ڕووداوەکان بە پێی کەشف و هێڵکاری کە لەلایەن ئەفسەرانی هاتووچۆ ڕێکخراوە بۆ ئەم خاڵانە دەگەرێنێتەوە.

١-کەش و هەوای نەورۆزی ئەمساڵ زیاتر باراناوی بوو وە ئەگەری خلیسکان و خزینی سەر شەقام زیاترە کە پێویستە شۆفێران بە باشی خوێندنەوە و مامەڵەیان هەبێت لەگەڵ کەش و هەواو و شەقامەکاندا.

٢- هۆکار خێرایی زۆر و پابەند نەبوون بە یاسا و رێنماییەکانی هاتوچۆ

٣-بە پێی هێڵکارییەکان لە هەندێک رووداو دەرکەوتوە کە سەرنشینی زیادە لە ئۆتۆمبێلەکانیاندا هەبووە لەو ڕێژەیەی کە یاسا ڕێگەی پێداوە

٤-بە کارنەهێنانی پشتێنی سەلامەتی بووە لە لایەن شۆفێر و سەرنیشینی ناو ئۆتۆمبێلەکانەوە کە کارێکی سەرپێچی یاسایی و مەترسیدارە.

وەزارەتی کارەبا: لە رەمەزاندا 18- 19 كاتژمێر كارەبا دەدەین بە هاووڵاتییان
پێت وەزارەتی کارەبا: لە رەمەزاندا 18- 19 كاتژمێر كارەبا دەدەین بە هاووڵاتییان
وەزارەتی تەندروستی: هەر پزیشکێک لە دایکبوونی منداڵ پێش یان دوابخات سزا دەدرێت
دوات وەزارەتی تەندروستی: هەر پزیشکێک لە دایکبوونی منداڵ پێش یان دوابخات سزا دەدرێت
پەیوەندیدار