عیراق وەرچەرخانێكی ئابووری گەورە بەخۆوە دەبینێت



پەرلەمانتارێكی پێشووی عیراق پێشبینی دەكات، عیراق لەڕێی بەگەڕخستنی ڕێگە وشكانییەكەی” كە لە كەنداوەوە بۆ توركیا درێژدەبێتەوە، وەرچەرخانێكی ئابووری گەورە بەخۆوەببینێت.

مەحما خەلیل، پەرلەمانتاری پێشووی عیراق، لە لێدوانێكی تایبەت بە (خەڵك) ڕایگەیاند:”محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق، لەئێستاوە كار بۆ تەواوكردنی ڕێڕەوە وشكانییەكە دەكات كە لە بەندەری گەورەی فاوەوە لە بەسرە بۆ توركیا درێژدەبێتەوە و هەردوو كیشوەری ئاسیا و ئەوروپا بەیەكەوە دەبەستێت”.

بە بۆچوونی مەحما خەلیل:”لەگەڵ تەواوبوونی ڕێڕەوەكە كە بە (كەناڵی وش) ناودەبرێت، عیراق وەرچەرخانێكی ئابووری گەورە بەخۆوەدەبینێت، ئەمەش لەڕێی زیاتر چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتەوە دەبێت كە پێویستە كاریی بۆ بكرێت و ڕیگە لەو هێز و گروپە لەیاسا دەرچوانە بگيرێت كە زیان بە بەرژەوەندییە باڵاكانی وڵات دەگەیەنن”.

پێشتر ڕۆژنامەی میدل ئیست بزنس ڕاپۆرتێكی وردی لەبارەی كەناڵی وشكەوە بڵاوكردبۆوە كە لە بەندەری گەورەی فاوەوە لە بەسرە بەرەو توركیا درێژدەبێتەوە.

ڕۆژنامەكە لە ڕاپۆرتەكەیدا، پرۆژەی كەناڵی وشكی وەك جێگرەوەیەكی (هەرزان) بۆ كەناڵی سوێس لە میسر دانابوو، بەو پێیەی “بە تۆڕێكی شەمەندۆفێری خێرا لە بەندەری فاوەوە بەسرە بۆ باكووری عێراق، تادەچێتە ناو توركیا، درێژدەبێتەوە.

هەر لە ڕاپۆرتەكەدا هاتبوو”پڕۆژەكە لە ڕێگەی كۆمپانیای ئیتاڵی (Progetti Europa & Global for Engineering Services)ەوە دیزاینی بۆ كراوە و ئێستا سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لەو ناوچانەن كە هێڵی ئاسنینی خێرای پێدا تێدەپەڕێت كە، مەوداكەی دەگاتە (1200) كلم”.

وەك میدل ئیست بزنس باسی دەكات”ئەو هێڵە ئاسنینە نوێیە دەبێتە گەورەترین هێڵی ئاسنین لە ناوچەكە و جیهان و بە كارەبا كاردەكات، هاوكات لەگەڵ ئەو شەمەندۆفێرانەدا كار دەكات كە دەگەنە ئەوروپا لە پاش بەتستنەوەیان بە تۆڕی شەمەندۆفێری توركیاوە”.

 

سیستانی: سبەینێ‌ یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە
پێت سیستانی: سبەینێ‌ یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە
باشترین و خراپترین جۆرەكانی خۆراك لە پارشێو دا كامانەن؟
دوات باشترین و خراپترین جۆرەكانی خۆراك لە پارشێو دا كامانەن؟
پەیوەنیدر