عەلی عەلاق: نرخی دۆلار دادەبەزێت





پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق ئاشكرای دەكات، چەندین پاكێج‌ و ڕێكاری جیاجیایان گرتۆتەبەر بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار لەبازاڕەكان ‌و نزیك كردنەوەی نرخەكەی یان یەكسان كردنیان بەنرخی فەرمی.

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی بۆ میدیا عێراقییەكان ئاماژەی بەوەكردووه‌، ڕێكارەكانی بانكی ناوەندیی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی عێراق بەردەوامە و پێشبینی دابەزینی نرخەكەی دەكەین لەئایندەیەكی نزیك.

جەختیشی كردۆتەوە، ئەو پاكێج و ڕێكارانە بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار لەبازاڕەكان ‌و نزیك كردنەوەی نرخەكەی یان یەكسان كردنیان بەنرخی فەرمی.

لە كۆتایی ساڵی ڕابردوەوە نرخی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو ڕوی لەهەڵشكان كرد، بەڵام حكومەتی عێراق لە بەرامبەردا بۆ جێگیركردنی نرخەكەی بڕیاریدا نرخی فەرمی لە 146 هەزار دینارەوە دابەزێنێت بۆ 130 هەزار دینار بۆ 100 دۆلار و چەندین ڕێكار و چاكێجی خستەكار بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی بەقاچاخ بردنەدەرەوەی دۆلار.

سەرەڕای ئەو بڕیار و ڕێكارانە، بەڵام هێشتا نرخەكەی بەرزە و 100 دۆلار لە بازاڕدا بە 156 هەزار دینارە، لەكاتێكدا بانكی ناوەندی ڕۆژانە نزیكەی 200 ملیۆن دۆلار و هەندێك كات زیاتریش دەخاتە بازاڕەوە.

حەبی ڤاكسینی فایزەر دژی پەتا و كۆرۆنا دەخرێتە بازاڕەوە
پێت حەبی ڤاكسینی فایزەر دژی پەتا و كۆرۆنا دەخرێتە بازاڕەوە
مپاپێ‌ دەبێتە كاپتن و بەشداریی لە ئۆڵۆمپیاددا دەكات
دوات مپاپێ‌ دەبێتە كاپتن و بەشداریی لە ئۆڵۆمپیاددا دەكات
پەیوەنیدر